به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
له ساڵڕۆژی جینۆساید کراوانی کوردستان بانگهێشت بۆ یه‌کخستنی تواناکان له ژێر چه‌تری دامه‌زراوه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ جینۆساید‌ی کورد ده‌که‌ین
خوشکان و برایانی به‌ڕێز
سڵاوی خوا و که‌س وکاری شه‌هیدان و جینۆساید کراوانی کوردستانتان لێ بێت
دوای تێپه‌ڕ بوونی ٣٩ ساڵ به‌سه‌ر هه‌وڵی نه‌زۆکی جینۆسایدکردنی زانکۆی سلێمانی له شاری قه‌ڵادزێ و 25 ساڵ به‌سه‌ر دووباره بوونه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساتی هێرۆشیما و ناکازاکی له‌و به‌شه‌ی کوردستان که به عێراقه‌وه لکێندراوه.هێشتا نه تواندراوه مه‌رگه‌ساته‌کانی که به کۆمه‌ڵ به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌مانیان هێناوه به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه ئۆرگانیزه بکه‌ین به دیکۆمێنت و به‌ڵگه‌ی زیندوو به‌ڕیگای مه‌ده‌نیانه و یاسایی بیان گه‌یه‌نینه دادگای باڵای تاوانه‌کان له لاهای یان دادگایه‌کی تایبه‌تی هاوشێوه‌ی ئه‌و دادگایه‌یی میلادۆڤیجی لێ داگای کرا.تا ئه‌مڕۆش کێسه‌کانی قڕکردنی زیاتر له 5000 مرۆڤی سڤیلی هه‌ڵه‌بجه، کیمیابارانی سه‌رده‌شت، شێخ وه‌سانان، دٶڵی جافه‌تی، شاناخسێ و شوێنه کیمیاباران کراوه‌کان تر، زینده به‌چاڵکردنی سه‌دان هه‌زار بارزانی، گه‌رمیانی و خه‌ڵکی سڤیلی کورد له بیابانه‌کانی عه‌رعه‌ر، نوگره سه‌لمان و شوێنه‌کانی تری عێراق، کاولکردنی زیاتر له چوار هه‌زار گوندی کوردستان، بۆردمان کردنی زانکۆی سلێمانی له قه‌ڵادزێ به چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی نێو ده‌وڵه‌تی و ڕاگواستنی زیاتر له 100000 خه‌ڵکی سڤیلی قه‌ڵادزێ و گونده‌کانی پشده‌ر وخاپور کردنی لانه و ژینگه‌که‌یان و نیشته‌جێکردنیان به زۆر له ئۆردوگا هیتله‌ریه‌کان و ده‌یان تراژیدیای مه‌رگه‌ساتی به کۆمه‌ڵی تر یه‌کلا نه‌بوونه‌وه.
به‌ڕێزان زامه‌کانمان هێنده زۆر و به‌سوێن که‌س له عێراق و ناوچه‌که به دۆست و به دووژمنه‌وه زاتی نکۆڵی لێکردنی نیه، هه‌ر بۆیه پێش ئه‌وه‌ی کێسه‌کان له دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا به ته‌واوی یه‌کلا ببنه‌وه، په‌رلمانی عێراق به‌ڕه‌سمی ئه‌و تاوانه‌ی به‌جینۆساید ناساند.
تا ئێستا خه‌ڵکی دڵسۆز و خۆنه‌ویستی کورد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، ناوه‌ند و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی زۆری وه‌ک ( چاک، کوردۆساید، هه‌ڵه‌بجه، قه‌ڵادزێ، سه‌رده‌شت، بارزانیه‌کان، فه‌یلیه‌کان....هتد) بۆ دامه‌زراندووه و به‌شیوازی جیاواز ئاگاییان به ڕاگه‌یاندنه‌کان دنیا داوه، کۆڕ‌و سیمیناریان له زانکۆ و په‌ڕلمانه‌کان بۆ سازداوه، به‌شێک له کێسه‌کانیان به‌ڕێگایی یاسایی گه‌یاندۆته دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا، هه‌ندێک دادگا، په‌ڕلمان وناوه‌ندی بڕیار به‌ده‌ست له ئه‌وروپا و جیهان.دوای ئه‌وه‌ی که شیعه‌ی عێراق هه‌وڵی گوستنه‌وه‌ی کێسه‌کانی جینۆسایدیان بۆ جنێف و ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌کانی تری دنیا دا، له پاڵیاندا نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا وه‌ک به‌شێک له عێراق له‌گه‌ڵیان هه‌نگاویان نا، وازیاتر له ساڵێکه به‌ڕێزان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی کاروباتی شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوان و نوێنه‌رایه‌تیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ توانا و ئه‌زموونی ده‌یان خۆبه‌خشی کوردستانی له‌و بواره‌دا هه‌نگاوی ناوه.
به تاک و به‌کۆ، به په‌رش و بڵاوی کار کراوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕای گشتی و پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی.به‌ڵام ئاکامه‌که‌ی پڕ به باڵای زامه‌کانی کورد نه‌بووه.چونکا سه‌ره‌تا تواناکان زیاتر له سۆزه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرت نه‌ک له ناوه‌ندێکی دیراساتی مه‌ده‌نی یه‌کگرتوو، که به ووردی زانیاری و دیکۆمێنته‌کان ئه‌رشیف بکات و به ئه‌کادیمیانه کاره مه‌یدانیه کان بخاته بواری جێبه‌جی کردن.بۆ ئه‌و ئه‌رکه مێژووی و مرۆڤ دۆستیه، تێکۆشانێکی هه‌مه‌لایانه‌ی به‌ربڵاوی به ڕێگای یاسای و خه‌باتی مه‌ده‌نی زۆریڕێگاڕ پێویسته، که سه‌ره‌ڕای توانای هه‌موانمان پێویستیمان به پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی و به ئه‌زموونی گه‌لانی جینۆساید کراو و ڕای گشتی جیهان ده‌بێت.
بۆیه داوا له‌به‌ڕێزان سه‌رۆکایه‌تی ( هه‌رێم، حکومه‌ت و په‌ڕلمان) ی کوردستان ده‌که‌ین با سه‌ره‌تا له کۆکردنه‌وه و به‌رنامه ڕێزی له تواناکانی خۆمان ڕا ده‌ست پێ بکه‌ین، به داڕشتنی یاسایه‌کی نشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ به جیهان کردنی کێسه‌کانی جینۆسایدکراوانی کوردستان له ڕیگای دروستکردنی دامه‌زراوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی یاسایی نێو ده‌وڵه‌تی له ژێر چاودێری یه‌کێک له‌و سێ سه‌رۆکایه‌تیه به‌ڕێزه به‌پێ‌ی یاسا سه‌رپه‌رشتی بکرێت.
به‌ڕێزان بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕێزگرتن له ئیراده‌ی کورد وه‌ک میلله‌تێکی جینۆساید کراو پێویسته هه‌موولایه‌ک به کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت و به میلله‌ته‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی گه‌ڕه‌نتی نێو ده‌وڵه‌تی و ڕیگری کردن له دووباره کۆمه‌ڵ کوژی کردنی کوردان، کێسی جینۆساید کراوان، شه‌هیدان و قوربانیانی کوردستان به خاڵی سووری بزانین.ڕیگا بده‌ن به‌جیاوازی بیر و ڕاو ئایدیا و ئینتمای سیاسی، ڕوحی و نه‌ته‌وه‌ی به‌شداری کارا بکه‌ن .
ده‌سته‌ی یه‌کخستنی تواناکان له ژێر چه‌تری دامه‌زراوه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌جیهانی کردنی جینۆساید‌ی کورد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
