په‌رله‌مانی كوردستان رێگرییه‌كان بووه‌ستێنه
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان سه‌ركۆنه‌ی ره‌فتاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و راگه‌یاندنه‌كه‌ی ده‌كات سه‌باره‌ت به ره‌شكردنی جامی ژووری رۆژنامه‌نووسان، كه‌ده‌ڕوانێته هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان.داوا ده‌كات په‌رله‌مان ده‌ست له ئاسته‌نگه دروستكراوه‌كانی به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان له پرسگه‌كه‌ی و قۆرخكردنی زانیارییه‌كان هه‌ڵبگرێت.
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت رێگرییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند ساڵێكه له كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بودجه به‌شێوازی جۆراوجۆری وه‌ك خستنه ده‌ره‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان له هۆڵی گفتوگۆكان و كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ی دانیشتنه‌كانی راسته‌وخۆ پێده‌گوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها رێگریكردن له وێنه‌گرتن ئه‌نجامداوه.له نوێترین مۆدیلی رێگریكردنیشیان له رۆژنامه‌نووسان ره‌شكردنی جامی ژووری رۆژنامه‌نووسانه كه ده‌ڕوانێته هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان و هێشتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانه له پرسگه‌ی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك.
رۆژی 12/2/2013 كاتژمێر 5ی ئێواره له كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و كه‌وتنه‌وه‌ی پشێوی له گفتوگۆكانی نێوان فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، جامی ژووری رۆژنامه‌نووسان به له‌زگه‌ی ره‌ش، ره‌نگ ره‌ش كرا.
فه‌رمان محه‌مه‌د په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له شاری هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه به (میترۆ) ی وت: "له‌و كاته‌ی پشێوی له نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان دروست بوو، راسته‌وخۆ چه‌ند كارمه‌ندێكی په‌رله‌مان هاتن و به له‌زگه‌ی ره‌نگ ره‌ش جامه‌كانیان رووپۆش كرد".
فه‌رمان هۆكاری ره‌شكردنی ئه‌و جامانه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه "رۆژنامه‌نووسان له‌و چه‌نجه‌رانه‌وه ده‌یانتوانی رووداوه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كان ببینن و له دووره‌وه وێنه بگرن و سوود له گرته ڤیدیۆییه‌كان ببینن، ئه‌مه‌ش راگه‌یاندنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكه‌كه‌ی نیگه‌ران كردبوو".
هاوكار عه‌بولڕه‌حمان په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردسات له شاری هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دواتر له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵه‌كانی دیكه ده‌چێته‌وه ژووری رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن دوو پۆلیسه‌وه پێیان راده‌گه‌یه‌ندرێت "كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری له‌زگه ره‌شه‌كانی په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه نه‌كه‌ن".
هاوكار به (میترۆی) وت: "ئه‌و دوو پۆلیسه هاتن و به ئێمه‌یان وت ئه‌و له‌زگانه لی بكه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تر مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
ئه‌و په‌یامنێره‌ی كوردسات ره‌خنه‌ی له ژووری ئێستای رۆژنامه‌نووسان گرت كه له بنه‌مادا تایبه‌ته به (پاسه‌وانانی شه‌ره‌ف) و وتی: "دوێنی له كاتی چوونه ژووره‌وه‌مان بۆ شوێنی خۆمان، كه پاسه‌وانانی شه‌ره‌فی لی بوو، دوو له‌و پاسه‌وانانه پێیان وتین كه ئێره شوێنی ئه‌وانه و ئیسراحه‌تمان له‌وان هه‌ڵگرتووه".
رۆژی 13/2/2013 له پرسگه‌ی په‌رله‌ماندا زیاتر له 15 رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵه‌كانی (Kurdistan TV ، Kurd Sat ، KNN ، NRT ، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوی، Geli Kurdistan ، سپێده TV ، په‌یام TV ) و چه‌ند كه‌ناڵێكی تر بۆ ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك ده‌هێڵدرێنه‌وه و له چوونه ژووره‌وه بۆ نێو په‌رله‌مان دوا ده‌خرێن به بیانووی ئه‌وه‌ی "فه‌رمانی سه‌روو" ی خۆیان پێنییه بۆ كردنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه.
سڵاح كاكه په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN له شاری هه‌ولێر به (میترۆ) ی راگه‌یاند: "زیاتر له 15 رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵه جیاوازه‌كان له پرسگه هێڵدراینه‌وه، ئه‌وان پێیان وتین ده‌بی چاوه‌ڕوان بین تا شوێنمان بۆ دابین ده‌كه‌ن، چونكه شوێنی ئێستا بۆ كاره‌كه‌مان گونجاو نییه".
سڵاح وتی: "دوای هێشتنه‌وه‌مان بۆ ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك كه‌چی هه‌ر ئێمه‌یان برده‌وه ئه‌و ژووره‌ی كه تایبه‌ته به پاسه‌وانانی شه‌ره‌ف، كه له ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان له‌سه‌ر بودجه كراوه‌ته ژووری رۆژنامه‌وانی".
هه‌ژار ئه‌نوه‌ر په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له شاری هه‌ولێر به (میترۆ) ی وت: "له‌سه‌ره‌تای چوونه ژووره‌وه‌مان بۆ نێو په‌رله‌مان پۆلیسه‌كه‌ی به‌رده‌رگا پێی وتین مه‌چنه ژووره‌وه، له‌سه‌ره‌وه پێمان وتراوه NRT نه‌یه‌ته ژووره‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به ئامێری بێته‌ل و ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان كرد ئینجا هێشتیان بچینه ژووره‌وه".
ئه‌نوه‌ر سه‌باح په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده له هه‌ولێر به (میترۆ) ی وت: "ته‌نیا له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه رێوشوێنه‌كان توند ده‌بنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان، ئه‌وان هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستان جامه‌كانمان لی ره‌ش بكه‌ن به‌ڵكو له پرسگه‌شدا به بیانووی نه‌بوونی فه‌رمان له‌سه‌رووی خۆیان ئێمه‌یان بۆ ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك هێشته‌وه له‌كاتێدا ده‌بوو پێش ده‌سپێكردنی دانیشتنه‌كان له‌وی بم بۆ وه‌رگرتنی لێدوان له په‌رله‌مانتاران".
ئه‌و په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده وتیشی: "په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵ بۆ شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له باره‌ی بودجه‌وه ده‌دات، به‌م شێوه‌یه‌ش په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و یاسایانه پێشێل ده‌كات كه خۆی ده‌ریكردووه".
سه‌نته‌ری (میترۆ) له باره‌ی هۆكاری ره‌شكردنی ژووری رۆژنامه‌نووسان و دواخستنی رۆژنامه‌نووسان له پرسگه‌ی په‌رله‌مان، په‌یوه‌ندی به تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد.ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه به (میترۆ) ی وت: "نه‌ك ته‌نیا جامه‌كانی ژووری رۆژنامه‌نووسان به‌ڵكو جامه‌كانی تری ده‌روازه‌ی سه‌ركی هاتنه ژووره‌وه‌شمان بۆ نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان ره‌شكردوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی وێنه‌گرتنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان رووناكی عه‌كه‌س ده‌بۆوه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر رووناكی وێنه‌گرتنه‌كه‌وه هه‌بوو".
تارق جه‌وهه‌ر سه‌باره‌ت به دواخستنی رۆژنامه‌نووسان له پرسگه‌ی په‌رله‌مان وتی: "بڕیار بوو دانیشتنی په‌رله‌مان له كاتژمێر 11ی ده‌ست پێبكات به‌ڵام دانیشتنه‌كه بۆ كاتژمێر11:30 دواكه‌وت، عاده‌ته‌ن پێش ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كان ده‌ست به هێنانه ژووره‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین، بۆیه هیچ مه‌به‌ستێك له پشته‌وه‌ی دواخستنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه نه‌بووه".
22 رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كان كه به شێوه‌یكی به‌رده‌وام رووماڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، له رێگای سه‌نته‌ری میترۆوه داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن ده‌ست له رێگرییه‌كانی به‌رده‌میان و قۆرخكردنی زانیارییه‌كان هه‌ڵبگیرێت.
سه‌نته‌ری میترۆ وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی له داخوازییه‌كانی ئه‌و 22 رۆژنامه‌نووسه‌و ته‌ماشاكردنی وه‌ك داخوازییه‌كانی خۆی، داوا ده‌كات په‌رله‌مانی كوردستان رێز له یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی ژماره 35ی ساڵی 2007 بگرێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان پابه‌ند بێت به‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌باره‌ی فه‌راهه‌مكردنی زانیارییه‌كان و ئازادی كاركردن به رۆژنامه‌نووسانی داوه.
ده‌قی داخوازییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه پێكهاتووه له:
1-گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی دانیشتنه‌كانی نێو په‌رله‌مان به‌بی دروستكردنی گرفتی ته‌كنیكی و پچڕاندنی وێنه‌ی رووداوه‌كان به مه‌به‌ست.
2-له‌گه‌ڵ كۆتایی هێنان به دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، به‌شی راگه‌یاندن به بی دواخستن كاسێتی تۆماركراوی دانیشتنه‌كان راده‌ستی رۆژنامه‌نووسان بكات.
3-رێگه له رۆژنامه‌نووسان نه‌گیرێت له كاتی سه‌ردانێكردنی په‌رله‌مانتاران به مه‌به‌ستی كاری رۆژنامه‌وانی.
4-پرسگه‌كانی په‌رله‌مان له بری دواخستنی رۆژنامه‌نووسان، كار ئاسانی بۆ رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن.
5-دابینكردنی ژوورێكی شیاو كه تیایدا رۆژنامه‌نووسان بتوانن رووماڵی رووداو و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن.
ناوی رۆژنامه‌نووسان
1- ئه‌نوه‌ر سه‌باح - كه‌ناڵی په‌یام
2- ته‌ها عه‌بدوڵڵا- رۆژنامه‌ی كوردستانی نوی
3- هوشیار كاكل- كه‌ناڵی كوردستان
4- هاوكار عه‌بولڕه‌حمان- كه‌ناڵی كوردسات
5- بێشاد شوانی- TRT
6- شه‌وقی كانه‌بی- KNN
7- فه‌رمان محه‌مه‌د- NRT
8- ئارام قه‌ره‌داغی- رادیۆی ناوخۆ
9- هه‌نگاو هاشم- ماڵپه‌ڕی سبه‌ی
10- ئاكام ره‌زوان- كه‌ناڵی جه‌ماوه‌ر
11- موفید فه‌یسه‌ڵ –KNN
12- سامی ساڵح- رۆژنامه‌نووس
13- ئاكار فارس- كه‌ناڵی سپێده
14- فه‌رهه‌نگ ئه‌حمه‌د- رۆژنامه‌نووس
15- سلێمان عه‌زیز- رۆژنامه‌نووس
16- سڵاح كاكه- KNN
17- ئازاد مسته‌فا- رۆژنامه‌نووس
18- پاراو وه‌هاب- كه‌ناڵی كه‌ركوك
19- هه‌ندرێن لوقمان مه‌زن- كه‌ناڵی جه‌ماوه‌ر
20- سیروان حوسێن- كه‌ناڵی كوردسات
21- هاوكار محه‌مه‌د- كه‌ناڵی په‌یام
22- زانا تۆفیق عارف- رۆژنامه‌نووس
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
14ی شوباتی 2013
