ده‌سه‌ڵاتی سياسی و کارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان، به‌کرده‌وه پێکهاتووه له دوو پارت و هێزی گه‌وره‌ی وه‌کو پارتی و يه‌کێتی که خاوه‌نی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی چه‌کدار و ئازا و دڵسۆزن، خاوه‌نی هێزێكی زۆرى پۆليس و ئاساييش و هێزی دژه‌تێرۆری چه‌کداری ئاماده‌کراون، خاوه‌نی هه‌زاران که‌سی سه‌ربه پاراستن و ده‌زگای زانيارين، که‌چی هيچ کاميان ناتوانن و نا‌وێرن، يه‌ک وشه بنووسن، يه‌ک هه‌ڵوێست وه‌رگرن، يه‌ک کرده‌وه بنوێنن به‌رامبه‌ر چه‌ند به‌ناو مه‌لايه‌ک که ئايينی ئيسلام به خراپترين شێوه دژی کورد و کوردايه‌تی به‌کار ده‌هێنن. به‌ناوی ئايينی ئيسلامه‌وه به ئاره‌زووی خۆيان فه‌تووای نادادپه‌روه‌رانه و نامرۆڤانه دژی کوردايه‌تی، دژی رۆشنبيران و هونه‌رمه‌ندا و نووسه‌ران و شانۆکاران و نيگارکێشان، ده‌رده‌که‌ن. به فه‌تووای ئيسلامی، نووسه‌ران و رۆشنبيران و ره‌خنه‌گرانی کورد و كوردستان شاربه‌ده‌ر و نيشتمانبه‌ده‌ر ده‌که‌ن، رۆژانه له‌سه‌ر سه‌کۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه زۆرترين و بێزراوترين سووکايه‌تی به ئافره‌تان، به‌کچان و خوشکان و دايکانی كورد و کوردستان ده‌که‌ن، دژی جلوبه‌رگی کورديی ئافره‌تانی کوردن، دژی (ئه‌ی ره‌قيب)، مارشی نه‌ته‌وه‌يی کوردين، دژی ئاڵای کوردستان و دژی هه‌موو به‌ها و پیرۆزييه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردن، رۆژانه به ده‌يان وتار و لێدوان و گرته‌ی ڤيدۆيی دژی هه‌موو ديارده پێشکه‌وتووه‌کانی ژيان و دژی هه‌موو به‌ها پيرۆزه‌کانی کوردايه‌تی و کورده‌واری بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و گروپه ئيسلامييه سياسييه دروستکراوانه‌ی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان، راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، چ خۆيان و چ له‌لايه‌ن ئه‌و مه‌لا سياسييه مووچه‌خۆرانه‌ی وابه‌سته‌ی خۆيانه‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ک له هه‌وڵ و هه‌ڵپه‌ی به‌ئيسلامی کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندان. ده‌يانه‌وێت به ياسا و رێسا دواکه‌وتووه‌کانی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی، کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به‌ڕێوه‌به‌رن. که‌چی ئه‌م دوو سه‌رکردايه‌تييه‌ی پارتی و يه‌کێتی، بێگومان به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی به‌رهه‌ڵستکاريشه‌وه، به پارته بچووکه مووچه‌خۆره‌کانی ديکه‌شه‌وه، هه‌تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌م کێشانه، هيچ کاردانه‌وه‌يه‌کيان نه‌بووه و نييه؟! هیچ هه‌ڵوێستێکيان نه‌بووه و نييه، هيچ لێپێچينه‌وه‌يه‌کی ياساييان به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپ و مه‌لا سياسييانه‌دا نه‌کردووه و رووبه‌ڕووی دادگه‌يان نه‌کردوونه‌ته‌وه، هه‌ر هيچيان نه‌کردووه؟!، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ييه کوردپه‌روه‌ره دڵسۆزه‌کان له کوردستاندا کۆبوونه‌وه‌يه‌ک بکه‌ن و چالاکييه‌ک ئه‌نجام بده‌ن يان به‌ياننامه‌يه‌ک ده‌ربکه‌ن، خێرا ئاساييش و پاراستن و ده‌زگای زانياری ده‌که‌ونه خۆيان و ده‌که‌ونه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له نه‌ته‌وه‌ييه‌کانی کورد، وه‌ک له رابردوودا چه‌ندين هه‌ڵوێستی له‌م شێوه‌يه‌مان لێبينيون؟! ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردييه بوار و مۆڵه‌تی هه‌بوون و کارکردن به هيچ رێکخستنێکی نه‌ته‌وه‌يی نادات، هه‌ر که‌س و کۆڕ و کۆمه‌ڵ و رێکخستنێک باسی ئازاديی کورد و يه‌کگرتنه‌وه و سه‌ربه‌خۆيی کوردستان بکات، باسی راگه‌ياند و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی کورد و کوردستان بکات، خێرا رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌که‌نه‌وه؟!. ته‌نانه‌ت بوار و مۆڵه‌تی هه‌بوون و کارکردنی ياسايی به تاکه سه‌نته‌رێکی رۆشنبيريی نه‌ته‌وه‌يی ناده‌ن، ئه‌مه چی جۆره ده‌سه‌ڵاتێکه؟! ئه‌مه چی جۆره مۆدێلێکه له کورد بوون و کوردستانی بوون؟! ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردييه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م شێوه‌يه‌ی ئه‌مڕۆ بمێنێته‌وه و هيچ هه‌ڵوێستێکی خه‌مخۆرانه وه‌رنه‌گرێ و هيچ هه‌وڵێکی گۆڕانکاری کردن له‌م بارودۆخه خراپه‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌دات، ئيتر ده‌سه‌ڵاتێکی له‌م بابه‌ته شايه‌نی فه‌رمانڕه‌وايی کردنى ميلله‌ت نابێت، شايسته‌ی ئه‌وه نابێت ميلله‌ت به نوێنه‌ری خۆيانی بزانن، ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته هه‌ر ته‌نها شايسته‌ی ئه‌وه ده‌بێت، چاره‌نووس بيخاته ناو ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌وه که ئيسلامييه سياسييه‌کان، به‌هاوکاری و کۆمه‌کی دوژمنانی کورد و داگيرکه‌رانی کوردستان، به‌رده‌وام و به هه‌موو شێوه و شێوازێک هه‌ر خه‌ريکی هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌و گۆڕه گه‌وره‌يه‌ن؟!. که ئه‌وه‌یش روويدا، ئه‌وسا ئه‌و کوردستانه به‌ئيسلاميکراوه، له هه‌موو وێرانکاری و پاشکه‌وتنێکدا، له زه‌وت کردنی ئازادييه تاکه که‌سييه‌کاندا، له سووکايه‌تی کردن به کچان و ژنانی کوردستاندا، له هه‌موو جۆره جه‌وساندنه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتوبڕێکی مرۆڤه ئازاديخوازه‌کاندا، له هه‌موو ديارده خراپه‌کاندا، بۆڕی ئێرانی ئيسلامی و ئه‌فگانستانی تاڵيبان و پاکستان و سعودييه و سودان و سۆماڵ و سوريا و ميسر ده‌داته‌وه. زۆر به‌داخه‌وه ئێستا به‌ره‌و ئه‌و چاره‌نووسه ره‌ش و ترسناکه ده‌ڕۆين . . . . ئه‌م گروپه ئيسلامييه سياسييانه هيچ رابردوويه‌کی تێکۆشان و کوردايه‌تييان نه‌بووه و نييه، ته‌نانه‌ت يه‌ک فيشه‌کيشيان نه‌ناوه به دوژمنانی کورد و داگيرکه‌رانی کوردستانه‌وه، ئه‌مانه بۆ خۆده‌رخستن و خۆ ژياندن و خۆ سه‌رمايه‌دارکردن و به‌ئيسلام کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری، به خراپ که‌ڵکيان له‌و ئازادی و دێمۆکراسييه‌ی باشووری کوردستان وه‌رگرتووه. با بپرسين که ئه‌مانه له‌سه‌رده‌می به‌عسييه فاشيسته‌کاندا، له کاتی ئه‌نفال کردن و وێرانکردن و سووتاندنی کوردستاندا له کوێ بوون؟! پرسياره‌که ئه‌مه‌يه، بۆچی ئه‌م گروپه ئيسلامييه سياسيانه دوای نه‌مانی به‌عسييه‌کان دروستکران؟! روون و ئاشکرايه که ئه‌مانه له باشووری کوردستاندا نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندييه گڵاوه‌کانی دوژمنانی کورد و داگيرکه‌رانی کوردستانن و به هه‌موو شێوه‌يه‌ک بێبه‌رين له کوردايه‌تی. ئه‌مانه ژه‌هری عه‌ره‌بچێتی و عروبه له کوردستاندا بڵاوده‌که‌نه‌وه و ئه‌نفالچين و ئه‌نفالی فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ريتی ره‌سه‌نی کوردی ده‌که‌ن، ناوی کوردی ناهێڵن و بره‌و به‌وه ده‌ده‌ن ناوه‌کان هه‌مووی ئيسلامیی عه‌ره‌بی بێت، جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی کورده‌واری ناهێڵن و بره‌و به جبه و له‌چک و باڵاپۆشی ناشيرين و ناشارستانيی ميرنشينه‌کانی که‌نداو و عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌ده. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد بمانه‌وێت وه‌کو کورد و کوردستانی بمێنينه‌وه و خراپکترين و ترسناکترين و ره‌شترين چاره‌نووس چاوه‌ڕوانمان نه‌کات، پێويسته و ده‌بێت، سنوور بۆ ئه‌و مه‌لا سياسييانه دابنرێت، ده‌بێ به ياسا مۆڵه‌تی هه‌بوون و کارکردن و چالاکی له‌و گروپه ئيسلامييه سياسييانه بسه‌ندرێته‌وه و به‌ياسا ياساخ بکرێن. بێگومان ئه‌وه راستييه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ويسته که ئێمه‌ی مرۆڤ پێويستمان به خوايه نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه، خوايه‌ک که ئافه‌ريده‌کاری هه‌موو بوون و بوونه‌وه‌رێکه، پێويستی به سياسه‌ت كردن و رێکخستنی سياسيی نييه. خوای به‌خشنده و دلۆڤان و ميهره‌بان پێويستی به‌وه نييه که چه‌ند مه‌لايه‌کی سياسی، يان چه‌ند بازرگانێکی سياسيی خۆيان بکه‌ن به نێردراو و نوێنه‌ری ئه‌و و به‌ناوی خواوه سووکايه‌تی به مرۆڤ و مرۆڤايه‌تی بکه‌ن، خه‌ڵکی بێ‌تاوان ئه‌شکه‌نجه بده‌ن و ديليان بکه‌ن و بيانسووتێنن و بيانکوژن. ده‌بێت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌نديی گشتيی کۆمه‌ڵگه‌دا، رێگا نه‌درێت به هيچ شێوه‌يه‌ک ئايين تێکه‌ڵێ سياسه‌ت بکرێت و ده‌بێت ئايين له ده‌سه‌ڵاتی سياسی جيابکرێته‌وه و ئه‌و دوو دامه‌زراوه جياوازه هه‌رگيز تێکه‌ڵی يه‌کتر نه‌کرێن. لێره‌دا پێويسته راستييه‌کی ديکه‌ش باس بکه‌ين که مه‌لا به‌ڕێزه‌کانی جاران، هه‌موويان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کاروباری ئايينييان به‌ڕێوه‌ده‌برد، له هه‌مانکاتدا کوردايه‌تيشيان ده‌کرد و ئاييندارييه‌که‌يان هه‌رگيز رێگری کوردبوون و کوردايه‌تی کردنيان نه‌بووه. ئه‌مڕۆش مه‌لای دڵسۆز و نيشتمانپه‌روه‌ر و چاکه‌خوازمان زۆر هه‌ن و نابێت ئه‌م مه‌لا به‌ڕێزانه تێکه‌ڵی ئه‌و مه‌لا سياسييانه بکرێن که له کاروباری ئايينيی خۆيان دوورکه‌وتونه‌ته‌وه و ئه‌و گروپه ئيسلامييه سياسييانه به مه‌به‌ستی سياسيی و بۆ به‌رژه‌وه‌نديی خۆيان و بۆ خراپکاری و چه‌واشه‌کارى، به‌خراپ به‌کاريان ده‌هێنن. ئه‌مانه ژه‌هری عه‌ره‌بچێتی و عروبه له کوردستاندا بڵاوده‌که‌نه‌وه و ئه‌نفالچين و ئه‌نفالی فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ريتی ره‌سه‌نی کوردی ده‌که‌ن، ناوی کوردی ناهێڵن و بره‌و به‌وه ده‌ده‌ن ناوه‌کان هه‌مووی ئيسلامیی عه‌ره‌بی بێت، جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی کورده‌واری ناهێڵن و بره‌و به جبه و له‌چک و باڵاپۆشی ناشيرين و ناشارستانيی ميرنشينه‌کانی که‌نداو و عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌ده.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئيسلامييه سياسييانه ده‌سه‌ڵاتی سياسيی بگرنه ده‌ست و ببنه فه‌رمانڕه‌وای کوردستان، کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری ده‌چێته تاريکترين و ترسناکترين و ناخۆشترين بارودۆخی ژيانه‌وه. ئه‌وساش هه‌موو کورد و کوردستانييه‌کی پاک و دڵسۆز، هه‌موو ئازاديخواز و پێشکه‌وتنخوازێک، هه‌ر ئه‌و رێگه‌چارانه‌يان بۆ ده‌مێنێته‌وه که يان ده‌بێت کوردستان به‌جێبهێڵن، يان ده‌بێت ملکه‌ج بکه‌ن و به کۆيله‌يی رازيبن، يان ده‌بێت ديسانه‌وه له سفره‌وه ده‌ست پێبکه‌نه‌وه؟!.
به‌ره‌و جياکردنه‌وه‌ی ئايين له سياسه‌ت و پارتايه‌تی و ده‌وڵه‌تداری.
به‌ره‌و سه‌روه‌ريی یاسا و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌ره‌و كوردستانێكی ئازاد و يه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆ.
هه‌ر به‌رز و شه‌كاوه بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان.
هاوبيرانی نه‌ته‌وه‌ىی له باشووری کوردستان
17. 05. 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
