
دووەمین فێستیڤاڵی هونەری کوردی لە ئەمریکا ساز دەکرێت.
ڕیکخراوی ئینیستیتوتی کولتوری کوردستان بە هەماهەنگی زانکۆی ولایەتی تێنسی لە شاری ناشڤێل ی پایتەخی ولایەتی تێنسی کە بە شاری میوزیک ناسراوە لە ئەمریکا دووەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی هونەری کوردی سازدەکەن لە ڕێکەوتی ٨، ٧، ٦/٩/٢٠١٣.لەم فێستیڤاڵە دا بەرهەمی شانۆ و میوزیک و شیوەکاری کورتە فیلم نمایش دەکرین.بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵێک هونەرمەندی ناوداری کورد لە درەوەو ناوەوەی کوردستان بانگێشت دەکرین.مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە ناساندن ئاشنا کردنی هونەری کوردیە بە گەلانی دوونیا وە دابین کردنی زەمالەیە بۆ قوتابیانی کورد لە ئەمریکا.جیگای باسە بۆ یەکەمین جارە لە ئەمریکا زانکۆیەک ئامادە بێت پرۆگرامی زەمالە بۆ قوتابیانی کورد دابین بکات کە ئەویش زانکۆی ولایەتی تێنسی یە.بۆ هەموو ئەو هونەرمەندانەی ئارەزوو دەکەین بەشداری لەم فێستیڤالەدا بکەن با پەیوەندیمان پێوە بکەن لە
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
