به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی خزمانی ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نووس دژی تیرۆركردنی مامۆستا ڕه‌مه‌زان.
جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌ك و سته‌ملێكراوی شاری كه‌ركوك...
خه‌ڵكی جوامێر‌و مافناسی كورد له‌هه‌رشوێنێك هه‌ن..ده‌نگ و ئازاری كه‌ركوكیه‌كان ده‌بیستن و ده‌بینن.
ئێمه كه‌ركوكین و كه‌ركوكیش ئێمه‌یه، ئێمه له‌وه‌ته‌ی خوێن له‌سه‌رخاك و له‌جه‌سته‌ی كه‌ركوك ده‌چۆڕێت، هاوارده‌كه‌ین و قوربانی ده‌ده‌ین، له‌جێبه‌جێكردنی هه‌ر پیلانێكی ناحه‌زان دژی كه‌ركوك و كوردستان، پشكی گه‌وره‌ی ئاگرو جه‌رگ سوتان به‌رئێمه ده‌كه‌وێت.له‌شۆڕش و ناڕه‌حه‌تی، له‌ئه‌نفالی گه‌رمیان و له‌چالاكیه‌كانی ناوشار، له‌پێشكه‌شكردنی رۆحی ده‌یان تێكۆشه‌رو سه‌ركرده‌و زانا‌و ڕۆشنبیر به‌كوردو كوردستان.
به‌ڕێزان..ڕای گشتی و ڕاگه‌یاندنكاران.
ئه‌مرۆِ، له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتیه‌كی ته‌واو، وه‌ك ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌وان و ڕۆشنبیروچالاكی لاوی ناوچه‌ی (جه‌باری) هه‌روه‌ك ده‌بینه‌خزم و كه‌سی مامۆستای تیرۆركرا‌و "مه‌لا ڕه‌مه‌زان".پێمان باشبوو جگه له‌شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م كاره چه‌په‌ڵه‌ی دوژمنان و ناحه‌زانی كه‌ركوك، بۆ خه‌ڵكی كوردستان و كه‌ركوكی گڕوبڵێسه‌ی ڕوون بكه‌ینه‌وه، كه له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه، له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه سته‌مێكی گه‌وره‌مان لێده‌كرێت و چیتر كاتی بێده‌نگی نییه، به‌ده‌ر له‌به‌خشینی گیانی چه‌ندین ئه‌فسه‌ری به‌سه‌لیقه‌و تیرۆركردنی چه‌ندین كه‌سایه‌تی، به‌هیچ ئه‌نجامێك شاد نه‌بوین، بیرتان نه‌چێت پێشتر "سۆرانی مامه‌حه‌مه"شمان هه‌بووله‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیان وله‌ناوچه‌یه‌كی ته‌واو كوردنشین تیرۆركرا..!!، سۆرانیش له ئێمه‌بوو، له‌ئێمه‌ش ڕۆشت.له‌مانه‌ش به‌دواوه كاتێك له‌نزیك و به پێش چاوی هێزه شه‌ره‌فپارێزه‌كانه‌وه چه‌ندین كه‌سایه‌تی ترمان لێ شه‌هید ئه‌كرێت، نه‌ك هه‌ربێده‌نگی هه‌یه، به‌ڵكو تاوانبارانیش مل كه‌چ ناكه‌ن بۆیاسا.
مه‌لا ڕه‌مه‌زان، به‌به‌رگ و زمانی كوردیه‌وه هه‌ڵس و كه‌وتی ده‌كرد، به‌وتاره‌كانی خه‌ڵكی جۆش ده‌داو، ده‌یپاراستن له‌تاوان، به‌كلتورو زمانی گه‌له‌كه‌ی خۆی له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌كه‌ی خوادا، باسی ئازار‌و كۆژانه‌كانی میلله‌تی كوردی ده‌كرد، ئیدانه‌ی كاره ناشایسته‌كانی تێرۆریستانی ئه‌كرد، ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی وناوداری كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌بوو، زانایه‌كی هه‌قوێژو بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ر بوون، كارا‌و ڕه‌وشتی به‌رزبوو، جگه‌له‌كاری مه‌لایه‌تی به‌ئاره‌قه‌ی نێۆچه‌وانی دوو ژن و پێنج منداڵی به‌خێوده‌كرد.هه‌ربۆیه‌تیرۆركردنی له‌ناوئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی له‌نزیك ناحیه‌ی "قه‌ره‌نجیر"له‌شه‌وی (30/1/2013) نه‌ك هه‌موو كه‌ركوكیه‌كانی نیگه‌رانكرد، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ش خه‌ڵكی به‌ویژدانی ئه‌م وڵاته‌ی ته‌زاندو خستنیه ماته‌مێكی قووڵه‌وه.بۆیه‌دواجار، داكۆكی له‌مرۆڤ ده‌كه‌ین، به‌رگری له‌خوێنی كوردێك ده‌كه‌ین.
به‌پێش چاوی میدیا‌و، كه‌ركوكیه‌كان و ڕای گشتی یه‌وه.بێ ترس ودڵه‌ڕاوكێ، ڕوومان له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمه‌و ده‌ڵێین:
له‌مه‌ولا له‌ئاست ئه‌م كاره قێزه‌ونانه‌دا، زه‌حمه‌ته بێده‌نگ بین، په‌تی سه‌برو خۆڕاگریمان له پچڕاندایه، "چونكه ڕووداوه‌كه‌ی مامۆستای تیرۆركراومان "مه‌لا ڕه‌مه‌زان" له‌سنوری ئیداره‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا بووه.بۆیه به‌بێ هیچ قه‌یدو شه‌رتێك داوای ده‌ستبه‌جێ گرتنی تاوانباران و ئاشكراكردنی بۆ ڕای گشتی و كه‌ركوكیه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رنا به‌ته‌واوی شه‌رعیه‌تی هه‌ركارێكتان له‌ناوچه‌دابڕاوه‌كان نامێنێت، زیانی گه‌وره‌ش به‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌كه‌وێت و، به‌رپرسیارێتیه‌كه‌شی هه‌ڵده‌گرن، بۆئه‌وه‌شسی كه‌ركوك نه‌بێته خانه‌یه‌ك بۆشاردنه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی تاوان و ئه‌نجامدانی كاره قێزه‌ونه‌كان، تاوه‌كو له‌مه‌ولا ئه‌م كارانه نه‌بنه ده‌ست پێكێكی تر بۆ په‌لاماردانی ده‌نگه ئازاده‌كان و رۆشنبیرانی شاره‌كه.
له‌كۆتاییدا، شه‌رمه‌زاریی و ڕوو ڕه‌شی بۆ كاره چه‌په‌ڵه‌كانی تێرۆریستان، هه‌رسه‌ربه‌رزبێت كورد‌و كوردستان.
كوردستان
3/2/2013
"ئه‌م به‌یاننامه‌یه، گوزارشته له‌ناخی سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسانی ناوچه‌و عه‌شیره‌تی "جه‌باری".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
