بانگه‌وازی کۆمیته‌ی بریتانیای چاودێری کوردۆساید- چاک
لەژێر دروشمی ( به سیسته‌م کردنی هه‌وڵه‌کان بۆ بەجینۆساید ناساندنی کارەساتی هەڵەبجە، ئەنفال، دێرسیم، عامودا و قاڕنێ و قه‌ڵاتان تاکە زامنی دوبارەنەبونەوەی کۆمەڵکوژی کوردە ) کۆمیته‌ی چاودێری کوردۆساید له بریتانیا کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
مرۆڤ دۆستان و کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی بریتانیا ئاگادار دەکەین، کە کۆمیتەی بریتانیای چاودێری کوردۆساید له رۆژی یه‌کشه‌ممه 17/2/2013 کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی له شاری له‌نده‌ن دەبەستێت، بۆ ئەو مەبەستە داوا لەهەموو مرۆڤدۆستان بەگشتی و کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجەو ئەنفال و سه‌رجه‌م کوردستانیانی هه‌ر چوارلای وڵات دەکەین، که بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ڕێکخراوەکەمان و خزمەتکردنی کەسوکاری قوربانیان و دۆزەڕەواکەیان، بەشدار و هاوکارمان بن.
مژاری کۆنفرانسەکە به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
یەکەم : هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بەکارەکانی چەندساڵی رابوردومان و دەستنیشان کردنی کەمووکووریەکان
دووەم: هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی نوێ بۆ کۆمیته‌ی بریتانیا
سێیەم : داڕشتنی پلان و پرۆژه‌کانی داهاتووی رێکخراوه‌که‌مان
چوارەم : دارشتنی پلانێک بۆ دادگایی کردنی ئەو که‌س و کۆمپانییانەی کە چەکی کۆکوژیان بە رژیمی سەددام فرۆشتووە.
تکایه له رێگای ناردنی ئیمایل وبه‌شداری کردنتان له کۆبوونه‌وه‌که‌ماندا، هاوکارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌رکه مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆمان به باشی راپه‌ڕێنین.
هاتن بۆ هه‌موانه، تکایه دۆستانی خۆتان ئاگادار بکه‌نه‌وه.
چاودێری کوردۆساید-چاک بریتانیا
ناونیشان:
CVA 82 London Road,
Croydon,
CR0 2TB,
Date: Sunday 17/2/2013,
Time: 15:00 to 18:00
بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئیمەیل و ژمارە تەلەفۆنانەوە بکه‌ن:
-07521249213 07719486669 kurdocidewatch@yahoo.co.uk
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
