روونكردنەوە ... 8 مامۆستا لە بەشى فەلسەفە ماندەگرن
یاداشت و ڕوونکردنه‌وه
بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بۆ به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا
بۆ به‌ڕێز سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین/هه‌ولێر
...بۆ ڕای گشتی
له ڕێگه‌ی ڕاگرایه‌تی کۆلیژی ئه‌ده‌بیاته‌وه
دووای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ٢٧/٠١/٢٠١٣ ئێمه وه‌ک مامۆستایانی به‌شی فه‌لسه‌فه بۆ جێبه‌جێکردنی کۆمه‌ڵێک داواکاری مانمان گرت و نه‌چووینه پۆله‌کانه‌وه.بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشان...ه ڕاگری کۆلیژی ئاداب له‌گه‌ڵ ئێمه کۆبۆوه و به‌ڵێنی پێداین مۆڵه‌تی یه‌ک هه‌فته‌یان بده‌ینێ بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و داواکاریانه.ئێمه‌ش به‌و پێیه‌ی مه‌به‌ستمان بوو به‌شێوه‌یه‌کی هێمن و مه‌ده‌نی ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکرێن به‌و مۆڵه‌ته ڕازیبووین.ئێستا دووای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌که ته‌واو بوو ئێمه هیچ وه‌لامێکمان نه له سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ و نه له ڕاگرایه‌تی کۆلیجی ئه‌ده‌بیاته‌وه پێنه‌گه‌یشت، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ وه‌ک بێڕێزی به‌رامبه‌ر که‌سایه‌تی خۆمان و که‌سایه‌تی ئه‌کادیمی خۆمان و به‌شه‌که‌مان و قوتابییه‌کانمان که به‌بێ مامۆستا ماونه‌ته‌وه بۆیه ئێمه له ٤/٢/٢٠١٣ ده‌ست به مانگرتنی خۆمان ده‌که‌ینه‌وه و ناچینه پۆله‌کانه‌وه بۆ وانه‌ووتنه‌وه تا ئه‌م خاڵانه‌ی خوواره‌وه جێبه‌جێنه‌کرێن.
یه‌که‌م: گێڕانه‌وه‌ی مامۆستا ڕابوون مه‌عرووف بۆ به‌شی فه‌لسه‌فه، وه ڕێگه‌لێنه‌گرتنی بۆ هاتنه ناو کۆلیج و به‌ش، چونکه پێشتر گرێبه‌ستێکی فه‌رمی بۆ کراوه، سێ مانگ وانه‌ی ووتۆته‌وه، تاقیکردنه‌وه‌ی قوتابیه‌کانی هه‌یه و به‌شی فه‌لسه‌فه نا‌تووانێت هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێکی پسپۆڕی بۆ بدۆزێته‌وه.
دووه‌م: ده‌رنه‌کردنی فه‌رمان بۆ هیچ مامۆستایه‌کی نا پسپۆڕ به مه‌به‌ستی وانه‌ووتنه‌وه‌ی پسپۆڕی، یان بۆ سه‌رۆکایه‌تی به‌ش، به‌بێ ڕاوێژ‌و ڕه‌زامه‌ندی ستافی به‌شی فه‌لسه‌فه.
سێیه‌م: ده‌رنه‌کردنی هیچ جۆره فه‌رمانێک بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابی بۆ به‌شه‌که‌مان له ده‌ره‌وه‌ی ماوه‌ی گوواستنه‌وه – تنازلات- به هۆی گوشاری سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ و واسته‌وه.
چوواره‌م: وه‌ستاندنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ و ڕاگرایه‌تی کۆلیژ ده‌یکات به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مامۆستاکان – به تایبه‌تی مامۆستایانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان- و هه‌ڕه‌شه‌کردن به تازه‌نه‌کردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانیان بۆ ساڵی داهاتوو.له کاتێکدا له‌به‌ر نه‌بوونی پسپۆڕی له بوواره‌که‌دا به‌شه‌که پێویستی به‌وه‌یه که بۆ سالانی داهاتووش پشت به توواناو پسپۆڕی ئه‌و مامۆستایانه ببه‌ستێت.
ئێمه زۆرمان پێ‌باش بوو که ئه‌و کێشانه به شێوازی ئیداری، زانستی و له نێوخۆماندا چاره‌سه‌ر کرابا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستاش به‌ڕێز سه‌رۆکی زانکۆ ئاماده‌یی و سنگفراوانی ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بووه به ته‌نگ داواکاریه‌کانمانه‌وه بێت، بۆیه ئێمه به ناچار په‌نامان بۆ مانگرتن برده‌وه و داواکاریه‌کانمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکه‌ین.
مامۆستاکان
پ.ی.ڕێبوار سیوه‌یلی
دکتۆرسه‌ربه‌ست نه‌بی
دکتۆر کاوه ده‌ستووره
م.نه‌وزاد جه‌مال
م.ئازاد قه‌زاز
م.ماردین ئیبراهیم
م.سه‌عید کاکی
دکتۆر ئه‌حمه‌د پوور
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
