كۆمه‌له‌ی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی كوردستان داوا ده‌كات له یاسای مافی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی راگه‌یاندن زیاتر په‌راوێز نه‌خرێن و ناو و ئه‌ركیان بگۆڕدرێ بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت له كوردستان بگاته ئاستی پێویست.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كوردستان ره‌خنه له په‌رله‌مان ده‌گرێت و یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری به په‌راوێزخستن و لاوازكردنی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان ده‌خاته روو.
رسول سالح گووتی: ئێمه له ٢٧\٧\٢٠١٢ كه هێشتا مۆڵه‌تمان وه‌رنه‌گرتبوو، وه‌ك ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كرد و له لایه‌ن به‌ڕێز ئاسۆ كه‌ریم سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن و رۆشنبیری و شوێنه‌وار پێشوازیمان لێكرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به به‌ڕێزیانمان راگه‌یاند، له حاڵی حازردا ئه‌ركی پێدانی زانیاری به رۆژنامه‌نووسان و قوتابیان له ئه‌ستۆی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كانه و داوا ده‌كه‌ین ئه‌م ئه‌ركه له ئێمه نه‌ستێندرێته‌وه، چونكه زیاتر ده‌بێته‌وه هۆی په‌راوێزخستن و لاوازكردنی راگه‌یاندنی حكومی، بۆیه داوامان كرد كه له جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌ك كه‌س بۆ ئه‌م ئه‌ركه ته‌رخان بكرێت كه دواتر راهێنانی زۆر ده‌خایه‌نێت و تێچووی زۆر ده‌بێت ئه‌مه له كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاندن، شاره‌زایی زۆریان له‌م بواره‌دا هه‌یه و ته‌نیا كێشه‌یان نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات بووه و هیوامان وابوو ئه‌م یاساییه ئه‌م كێشه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بێته هۆی زیاتر په‌راوێزخستنمان.
به‌ڕێز ئاسۆ كه‌ریم له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه ئه‌م ئه‌ركه به راگه‌یاندن بدات، چونكه ئه‌وان لایه‌نی جێبه‌جێكارین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌ركه به یاسا له ئێمه بستێندرێته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئێمه ناگه‌ڕێته‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین ئه‌م یاسایه ئێمه په‌راوێز نه‌خات.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی گووتی: به داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی راگه‌یاندن له ده‌زگاكانی حكومی زۆر لاوازن، هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه هه‌ڵساین به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان كه له هه‌موو وڵاتان جگه له هه‌رێمی كوردستان، ناوی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانه كه پردی په‌یوه‌ندییه له نێوان هاووڵاتیان و ده‌زگاكان چ حكومی، چ كه‌رتی تایبه‌ت. بۆیه داوا له ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌رێزه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمی كوردستان بچێته واری جێبه‌جێ كردنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بدرێته راگه‌یاندنی دام وده‌زگا حكومییه‌كان و هه‌ر له‌م یاساییه ناو و ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی راگه‌یاندن بگۆڕدرێت بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شه‌فافییه‌ت له وڵاتی ئێمه‌ش بگاته ئاستی پێویست.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
