بانگه‌واز بۆ کوردستانیانی هۆڵه‌ندا ...كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شەھیدان و ئه‌نفالکراوان
ئێمه‌ی کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وبە تایبه‌ت له‌وڵاتانی ئه‌وروپاچه‌ندین ساڵه بۆ مەحکوم کردنی تاوانی ئەنفال و به‌جینۆسیادناساندنی و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی و بۆ ڕێزگرتن لەقوربانیەکانی گەلەکەمان ئەم یادە بەرزڕادەگرین.
تاوانی ئەنفال و ھەڵەبجە دوو تاوانی زۆر گه‌وره‌ن له مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا و لەپاڵ تاوانەکانی تری جینۆسایدی ڕەوەنداو ھۆلۆکۆستدا بێ هاوتان له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا.
به‌درێژایی ساڵانی دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ره‌وه‌ندی کوردی له ده‌ره‌وه و به‌تایبه‌ت له هۆڵه‌ندا که چه‌ند دادگا و ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند به‌م تاوانانه‌ی لێیه کار ی کردووەو هه‌وڵی بێ وچانی داوه بۆ گه‌یاندنی ئه‌م تاوانانه به‌رای گشتی و تایبه‌ت به دامه‌زراوه فه‌رمیه نێوده‌وڵه‌تیانه و به په‌ڕله‌مان و هێز و رێکخراوه‌کانی هۆڵه‌ندا.
خۆشبختانه به‌روبومی ئه‌و هه‌وڵانه له ئێستادا به ئاراسته‌یه‌کی خوازیاردا ده‌رۆن و بریاری دادگای هۆڵه‌ندی له تاوانه‌کانی بازرگانی فرانس ڤان ئانرات گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه‌ن و میدیا‌و خه‌ڵکیی هۆڵه‌ندی له‌م تاوانه تێگه‌یشتوون.
بە‌درێژایی ئه‌و ساڵه درێژانه هه‌میشه داوایه‌کی سه‌ره‌کی روه‌ندی کوردی ئەوە بووه که کرۆکی ره‌سه‌نی ئه‌و یادکردنه‌وانه له کاریگه‌ری حزبی قۆرخکردنی و قۆستنه‌وه‌ی بۆ مه‌رامه تایبه‌ته‌کان به‌دوور رابگرن و ته‌نها ئه‌وه‌ش کلیلی سه‌ره‌کی ساڕێژکردنی زامه‌کانی ئه‌نفاله.
به‌ڕیزان،
بۆ یادکردنه‌وه‌ی ٢٥ ساڵەی تاوانی ئه‌نفال و پێداگرتن لەسەر داخوازیەکانی کەس و کاری قوربانیەکان و ڕێزگرتن له‌گیانی شه‌هیدانی ئه‌نفال کۆمیته‌ی یاداوه‌ری ئه‌نفال له‌هۆڵه‌ندا یادێك ڕێکده‌خات.
خۆشحاڵ ده‌بین به‌ئاماده‌بوونتان له‌كاتی دیار كراودا هاتن بۆ هه‌مووانه،
کات: رۆژی یەک شممە ، رێکه‌وتی 14- 04-2013
کات ژمێر: 45 : 12
ناونیشانی هۆڵەکە
Aart van leeuwlaan 4
2624 LD Delft
پارکی سەیارە خۆرایی یە
بۆ زانیاری زیاتر په یوه‌ندی بکه‌ن بم ژماره ته‌لفونه‌وه، 0655874755 یان 0643251665
کۆمیتەی یاداوەری تاوانی ئەنفال لە هۆڵەندا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
