ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 2013 دوای تێپه‌ڕبوونی 22ساڵ دێت به‌سه‌ر دامه‌زراندنی قه‌واره سیاسیه‌كه‌ی باشووری كوردستاندا، ئه‌م ماوه‌یه‌ش به‌سه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كه‌موكورتی و هه‌ڵه‌و ناته‌واویه‌كانی پێشتر‌و ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجامبدرێ كه‌هه‌م له‌گه‌ڵ بارودۆخی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا گونجاوبێ و هه‌م له ئاستی هه‌ڵبژاردنی وڵاتانی پێشكه‌وتوودابێ.
به‌باوه‌ڕی ئێمه، هه‌ڵابژاردنێكی له‌وجۆره، ئه‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدابێ:
1- هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر شێوه‌ی بازنه‌ییبێ نه‌ك ریژه‌یی. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌نگده‌رێك بزانێ كێ هه‌ڵئه‌بژێرێ و كێ ئه‌بێته نوێنه‌ری و له ناو په‌رله‌مانیشدا هه‌میشه چاودێریی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی خۆی بكات و بزانێ تا چه‌ند چالاكه‌و سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆی. له‌م شێوه هه‌ڵبژاردنه‌شدا مه‌ترسیی ته‌زویر زۆر كه‌متره، ئه‌وه‌ش به‌خۆپاڵاوتنی تاكه‌كه‌س ئه‌بێ (هه‌ركه‌س بۆناوچه‌كه‌ی خۆی) نه‌ك به لیست. به‌پێچه‌وانه‌ی شێوه‌ی رێژه‌یی كه به لیسته (بۆ هه‌موو هه‌رێم) و نه‌ده‌نگده‌ر ئه‌زانێ كێ نوینه‌رێتی و نه هه‌ڵبژێردراویش ئه‌زانێ نوێنه‌ری چ ناوچه‌یه‌كه، مه‌ترسیی ته‌زویریشی زۆر لیئه‌كرێ وه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتردا بینیمان.
2- بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ر ده‌نگده‌رێك دیاریبكرێ و بۆی نه‌بێ له بنكه‌یه‌كیتر ده‌نگ بدات.
3- ئه‌نجامی هه‌ر سنووقێكی ده‌نگدان له‌هه‌مان رۆژدا ئاشكرا بكرێ.
4- بارمته‌یه‌كی كه‌م له هه‌ر پاڵیوراویك وه‌رگیرێ كه له نیو ملیون دینار زیاتر نه‌بێ.
5- له ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردن به‌رێژه‌یی و به‌لیست، ئه‌م خاڵانه ره‌چاو بكری:
ا- لیستی كراوه یا نیوه‌كراوه نه‌ك داخراو.
ب- بڕی بارمته له دوو ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ بۆ هه‌ر لیستیك.
پ- رێژه‌ی 7% كه‌مكرێته‌وه بۆ 1%
ئه‌وانه، سه‌رباری ئامۆژگارییه ئاساییه‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
6- هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌بێ نه‌ك په‌رله‌مان و ئه‌م پێشمه‌رجانه‌شی تێدابێ:سه‌ربه‌خۆبێ یا ده‌س له‌پارتییه‌كه‌ی بكێشێته‌وه، هیچ هێمایه‌كی گه‌نده‌لیی له‌سه‌رنه‌بێ، جێده‌ستی له‌خه‌باتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا دیاربێ، ئاستی رۆشنبیرییه‌كه‌ی باڵابێ، خێڵخوازی و ناوچه‌گه‌رێتیی نه‌كردبێ، پابه‌ندبوونی خۆی به‌م بوارانه‌وه رابگه‌ینێ: سه‌روه‌ریی یاسا، ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات، ده‌سپاكی، خه‌بات له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئازادیی كوردا، ئاشكراكردنی سامانی خۆی.
ئێمه‌ی هاوبیرانی كوردایه‌تی ئاماده‌یی خۆمان پیشانئه‌ده‌ین بۆبه‌شداریكردن له خۆپاڵاوتندا به هه‌ركام له‌و دوو شێوه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش، به‌شداری له‌خۆپاڵاوتندا ناكه‌ین، به‌ڵام له‌هه‌موو بارێكدا به‌شداریی له ده‌نگداندا ئه‌كه‌ین و ئاشكرایئه‌كه‌ین ده‌نگ به‌و لایه‌نه ئه‌ده‌ین كه بیر‌و به‌رنامه‌ی له ئیمه‌وه نزیكبێ، به‌تایبه‌تی له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا:
ا- وه‌ستان دژی هه‌ر كه‌رتبونێكی قه‌واره سیاسیه‌كه‌ی باشوری كوردستان، یا زیاتر به‌ستنه‌وه‌ی به داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه.
ب-گێڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌رێگه‌ی یاسایی، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا له‌رێی هێزه وه.
پ- كوَتاییهێنان به‌پاوانكردنی ئه‌و جوَره پارتایه‌تییه‌ی بووه هوَی شه‌ری ناوخوَ و تاڵانكردنی سامانی كوردستان و دروستبوونی هه‌موو جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵی وچاوپوَشین له پاشماوه‌كانی رژێمی به‌عس.
ت- داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به‌جوَرێك كه سنوری سروشتی و مێژوویی باشوری كوردستانی تیا دیاری بكرێت.
ج- هه‌موو داهاته‌كانی كوردستان بچێته گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به داهاته‌كانی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانه‌وه و ده‌ستی حیزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و داهاتانه هه‌ڵگیرێ و بنه‌مای "ئه‌مه‌ت له‌گوێ بوو؟" په‌یڕه‌وبكرێ بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی.
خ- دامه‌زراندنی سوپایه‌كی به‌رگری یه‌كگرتوو و پڕچه‌ككردنی به‌هه‌موو جوَره چه‌كێكی به‌رگریی ئه‌م سه‌رده‌مه.
د- مانه‌وه‌ی باشوری كوردستان له‌م قوَناغه‌دا به‌لكاوی به ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه، به‌نده به‌وه‌وه، كه په‌رله‌مان و حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا دانبنێن به سنوری سروشتی و مێژوویی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه داگیركراوه‌كان بوَ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و داننان به مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا.
ر-كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه و كوردستان یه‌ك نیشتمانه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی و ئابووری ئاراسته‌بكرێ بوَ یه‌كێتی كورد و سه‌ربه‌خوَیی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی كوردستان و ئازادی و یه‌كسانی كورد.
ز- جاڕدانی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان له نزیكترین هه‌لی گونجاو‌دا.
ئه‌وانه، سه‌رباری ره‌چاوكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی كه‌مینه‌كان و عیلمانی و یه‌كسانیی هه‌ردوو ره‌گه‌زو جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و بیمه‌ی بیكاری و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و. . . هتد
7-داواش له هه‌موو هاوبیران و رۆشنبیران و هه‌موو تاك و كۆمه‌ڵێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌كه‌ین باری سه‌رنج و پشتگیریی خۆیان بۆ ئه‌م راگه‌یاندنه بنێرن به‌هۆی ئه‌م ئیمه‌یله‌وهkk_1959@yahoo. com یا به مه‌سیجیك بۆ 07710132210
له‌گه‌ڵ رێزمان
هاوبیرانی كوردایه‌تی
باشووری كوردستان - 17/5/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
