بۆ / جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مەسعود بارزانی
جەنابی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەرێز ئەرسەلان بایز
هێژایان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە پەیوەندارەکان بە ڕەشنووسی دەستوری هەرێمی کوردستان
بەڕێزان بەرپرسانی ڕێکخراوە سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتیەکانی هەرێمی کوردسان
بەڕێزان لە تێکڕای دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەرێم و دەرەوەی کوردستان
بە یار و یاوەری مەولا
وەك ڕوون و ئاشکرایە بۆ هەموو لایەك، دەستور ئەو گرێبەستە کۆمەڵایەتیەیە کە ماف و ئەرکی هاوڵاتیانی قەوارەیەکی سیاسی و جوگرافی دیاریکراوی دانپێنراو دەستنیشان دەکات. بەڵام لە هەندێ حالەتی جیاواز و بە تایبەت لە کۆمەڵگا فرە نەتەوە و فرە ئاینییانەدا، دەکرێ دەستەیەکی سیاسی وەیاخود ئایینی بچوك دژی بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی تیرە و تایفەکەی خۆی بوەستێتەوە چ بە بیانووی بەجێ و چیش بە بیانووی نابەجێ و واهییەوە. ئا لەم حاڵەتە تایبەتیانەدا، شارەزایانی یاسایی و سیاسی پەنا دەبەنە بەر زانایان و ڕۆشنبیران و هۆشمەندانی ئەو تیرە و تایفەیە بۆ تاوتوێ کردنی چۆنیەتی زامنکردنی ماف و ئەرکی ئەندامانی ئەو تایفە و تیرە پەرتەوازە بووە بەمەبەستی گەیشتن بە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی گشتگەر لەلایەك، و لەلاکەی ترەوە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلەبەر و کەلێنە دەستوریانەی کە ئەگەری تەشەنەبوونیان نەك تەنها زیان بە نەوەکانی داهاتوو دەگەیەنێت، بەڵکو بەرژەوەندیە گشتیەکانی گەل و نیشتیمانیش دەخەنە مەترسییەوە.
بۆیە، ئێمەی دەستەیەك لە یاساناس و ئەکادیمی و نووسەران و ڕۆشنبیران و چالاکوانانی تایفەی کاکەیی و پەیڕەوانی ئایینی یارسانی ڕەسەنی کوردی داوا لە جەنابتان دەکەین ئاوڕێکی دڵسۆزانە لەم پرسگرێکەی ئێمە بدەنەوە و وەك هاوتایەکی کەمینە ئایینی و تایفەکانی تری کوردستان ئاماژەی پێویست بە مافەکانمان بکەن و ناومان بهێنن بەتایبەت لە دووتۆی ماددەکانی شەش (٦) و نۆزدە (١٩) و سی (٣٠)ی نێو ڕەشنووسی دەستوری هەرێمی کوردستاندا.
ئەڵبەتە ئەم یاداشتەمان بەشێکی بەردەوامی یاداشتەکانی تری پەێرەوان و خەمخۆرانی ئایینی یارسانە کە لە بەرواری ١٦/٧/٢٠١٠ و ٢٢/١٠/٢٠١٠دا و لەلایەن پتر لە شەش سەد (٦٠٠) کەسایەتیەوە بۆ ڕای گشتی و پەرلەمانی کوردستان بەرز کراونەتەوە، بەڵام مەخابن بە بیانووی ناتەبایی کاکەییەکانەوە هەتا ئەم سات و وەختە پشتگوێ خراون.
بەڕێزینە، مێژوو بێ ڕەحمە و هەرگیز بەزەیی بەو کەس ولایەنانە نایەتەوە کە بەهۆی هەڵوێستەی تایبەتەوە مافی دەستووری ئێمە و نەوەکانی داهاتوومان پێشێل دەکەن. هەر بۆیە، بۆ ئەوەی نەبنە جێگەی لۆمە و تانەی گەنجان و نەوەکانی کوردستان، تکا لە بەڕیزتان دەکەین بە یەك دەنگ و یەك هەناسە بڕیاری چەسپاندنی مافە دەستوریەکانمان بدەن لە دووتۆی ڕەشنووسی دەستوری هەرێم.
پێزانین و هاوکاریتان بۆ زامنکردنی ئەم مافانەمان ئەرکێکی پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەریە. هەروەها ووڵامێکی کاریگەر و بەهێزە بۆ ڕێگری لەو تاقم و دەستانەی کە دەیانەوێت بە بیانووی ناڕەوای ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە پەیڕەوانی یارسان و تایفەی کاکەیی لە ڕەچەڵەکی ڕەسەنی کوردایەتی خۆیان دوور دەخەنەوە. لە کۆتاییدا، ئێمەی واژۆکارانی ئەم یاداشتە نامانەوێت وەك هەندێك لە پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئێزدی و شەبەك گومان و دڵەڕاوکێ لەسەر ڕەسەنایەتی کورد بوون و سەربەخۆ بوونی ئایینەکەمان بۆ بخوڵقێندرێت، ئەڵبەتە بە مەبەستی پەرتەوازەکردنی ڕۆڵەکانی گەل و نیشتیمانە پیرۆزەکەمان. ئیتر بۆ پێشەوە و سەرکەوتوو بن.
بە واژۆی هەر یەك لە هاوڵاتیان:
١. سەعید کاکەیی، دکتۆری کاندید و مامۆستا لە زانکۆی نۆڤا – فلۆریدا، ئەمریکا
٢. دکتۆرە فاتن کاکەیی، مامۆستای زانکۆ – خانەقین، کوردستان
٣. گۆران ئەدهەم، قایمەقامی هەڵەبجەی شەهید - کوردستان
٤. باخەوان تۆفیق، پارێزەر و ڕاوێژکاری یاسایی - کوردستان
٥. چرۆ ئیسماعیل کاکەیی، پێشمەرگەی دێرین و بێژەری ئێزگە - کەنەدا
٦. بادینان سەعید کاکەیی، ئەندازیاری تۆرباینی فڕۆکە – کەنەدا
٧ . سەی هاوار کاکەیی، نووسەر – کالیفۆرنیا، ئەمریکا
٨. ئیبراهیم ساڵح هاواری، دادوەر – کوردستان
٩. حەسەن پیروەلی کاکەیی، پارێزەر – خانەقین، کوردستان
١٠. هاشم کاکەیی، نووسەر – کەرکوك، کوردستان
١١. بورزو ئەحمەدی، کارمەندی سایتی یارسان – سوید
١٢. سەی حشمەت، چالاکوانی یارسانی – سوید
١٣. حسین حەمید کاکەیی، کارمەندی سەربەخۆ – هیلسنکی، فینلەند
١٤. چۆپی ئەکبەر کەریم، دەرچووی زانکۆ – کوردستان
١٥. باخەوان حەمەسەعید مەحەمەد، قوتابی ماجستێر لە زانکۆی نۆتینگهام – بریتانیا
١٦. دیار فاتیح سەعید، تەلارساز – کوردستان
١٧. خەندە سەباح هاواری، چالاکوان – کوردستان
١٨. توانا نەجەف مەحمود خان، خوێندکاری ماجستێر لە دارایی – مالیزیا
١٩. ڕابەر رەفیق تۆفیق، دەرچووی کۆلێژی پەروەردە، کوردستان
٢٠. لانە ئەکبەر کەریم، دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی، کوردستان
٢١. سەربەست کەریم موراد، خوێندکاری ماجستێر لە دیپلۆماسیەت و پەیوەندی نێودەولەتیدا – بریتانیا
٢٢. بەختیار فاتیح سەعید، خوێندکاری زانکۆ – کوردستان
٢٣. ڕۆزە موحسین فەتحی، ئەندازیار – کوردستان
٢٤. کانیاو ڕەفعەت غەفار، هەڵگری ماجستێری زانیاری و مامۆستا - کوردستان
٢٥. زۆزك ڕەفعەت غەفار، خوێندکاری زانکۆ – کوردستان
٢٦. لەیلا تاهیر شەریف، مامۆستا – کوردستان
٢٧. هاوبیر ئەکبەر کەریم، خوێندکار – کوردستان
٢٨. مژدە سەباح سەعید، چالاکوان – کوردستان
٢٩. سەنگەر کەریم موراد، ئەندازیاری کارەبا – کوردستان
٣٠. سەنگەر حەمید کاکەیی، ئەندازیار – کوردستان
٣١. سەلاحەدین تاهیر شەریف، ئەندازیاری شارستانی – کوردستان
٣٢. ئاورینگ عەلی ڕەزا، کۆلێژی داد – کوردستان
٣٣. ئاکۆ هێمن، خوێندکاری زانکۆ – بریتانیا
٣٤. عەبدولا کاکە، شانۆکار و دەرهێنەر – کوردستان
٣٥. موحسین فەتحی شاواس، فەرمانبەر – کوردستان
٣٦. عەدنان ئەنوەر حوسێن، چالاکوان – کوردستان
٣٧. أسماعیل مراد حبیب، ڕۆژنامەنووس - سوید
٣٨. ژیکاڵ سەعید کاکەیی، خوێندکاری ئامادەیی – کەنەدا
٣٩. حەکیم کاکەیی، ئەفسەر – خانەقین، کوردستان
٤٠. هەندرێن ڕەفعەت غەفار، مامۆستا – کوردستان
٤١. عیماد کاکەیی، چالاکوان – سوید
٤٢. فێنك ڕەفعەت غەفار، مامۆستا – کوردستان
٤٣. لاوان سەعید کاکەیی، خوێندکاری زانکۆ – کەنەدا
٤٤. شاخەوان خوادا کاکەیی، وەرگێڕ - ئەڵمانیا
٤٥. ئاکام نعمان هەڵەبجەیی، خوێندکاری یاسا و ڕۆژنامەنووس، هەڵەبجە – کوردستان
٤٦. هەرزاڵ سەعید کاکەیی، دەرچووی پەیمانگای کارگێڕی – کەنەدا
٤٧. هاوبیر ئەکبەر کەریم، دەرچووی زانکۆ – کوردستان
٤٨. کەژاڵ حەمە نازم، نووسەر – کوردستان
٤٩. سەفین ڕەفعەت غەفار، ژمیریار – کوردستان
٥٠. ئەڤین هاوار کاکەیی، چالاکوان – ئەمریکا
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
