که‌ناڵی بی بی سی جیهانی هه‌والێکی له ژێر ناونیشانی سکاڵایه‌كی یاسایی له دژی کۆمپانیاکانی که‌یسی هێرشی کیمیاوی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه بڵاوکردۆته‌وه.
له ڕاپۆرته هه‌واڵه‌که‌ی که‌ناڵی بی بی سی ئاماژه به‌وه دراوه که ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر سکاڵایه‌کی تاوانیان دژی کۆمپانیا خۆرئاواییه‌کان که کاتی خۆی چه‌ک و پیداویستیه کیمیاویه‌کانیان داوه‌ته ڕژێمی سه‌دام له دادگایه‌کی فه‌ڕه‌نسا تۆمار کرد.
له‌و ڕاپۆرته هه‌واله‌دا که‌ناڵه‌که ئاماژه به هێرشه کیمیاویه‌که ده‌دات که له ساڵی 1988 له لایه‌ن ڕژێمی سه‌ددامه‌وه کراوه‌ته سه‌ر هه‌ڵبجه و له ئاکامدا 5000 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیکه‌ی 10000 که‌س برینداربوون.هه‌واله‌که هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که سه‌دام حوسێن فه‌رمانی ئه‌و هێرشه‌ی ده‌رکرد بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشی گه‌لی کورد دابمرکێنێت.
بۆ بینینی ڕاپۆڕته گرته له‌سه‌ر ئه‌و لینکه بکه:
http://www.bbc.co.uk/news/world-22846485
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
