
په‌یامی پیرۆزبایی جێژنی نه‌ته‌وه‌یی کوردان" نه‌ورۆز"...هۆزه‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی باڵای زه‌رده‌شتیان کوردستان
له ده‌قی گاتاکانی زه‌رده‌شت له که‌تیبه و تاشه‌به‌رده نووسراوه‌کانی کۆندا ئه‌هورامه‌زدا به خوای شادی و به‌رهه‌مهێنه‌ری جه‌ژن ناسراوه و بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌هورامه‌زدا زاتێکی شادی به‌خشه و دا‌و ده‌کات بۆ سپاسگوزاری جێژن به‌ڕێوه بچێت.
به پێی ئایینی به‌هدینی (زەردەشتی) جێژن، پلەوپایەیەكی بەرز و گرینگی هەیە، شادی و كەیف خۆشی و گەشاوەیی، نە تەنیا ناپسند نییه بەڵكوو لەگەڵ ئەوەیكە ویست و خوازراوەی ئەهورامەزدایە ده‌بێته هۆی خێر و پاداشتی جۆراوجۆر.
یه‌کێک له‌و جێژانه‌نی له کوردستان له میژه به‌رێوه دچێت و تا به ئه‌مڕۆ ماوه‌ته‌وه جێژنی نه‌ورۆزه.نەورۆز دابونەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد به‌ڕێوه ده‌چێت و بنەماکه‌ی دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان.
ناوه‌ندی باڵای زه‌رده‌شتیان کوردستان وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی نه‌ورۆز له گه‌لی کورد و کوردستانیان هیوا خوازه که له نه‌ورۆزی نوێ و ساڵی تازه‌ی کورده‌واریدا سه‌رجه‌م خواسته ڕه‌واکانی کوردان بێته دی.
هۆزه‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی باڵای زه‌رده‌شتیان کوردستان
21.03.2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
