بەیاننامە ..بێدەنگی حکومەت وەک بەشداری وایە لە تاوان

بەیاننامە ..بێدەنگی حکومەت وەک بەشداری وایە لە تاوان

16ی نیسانی 2013 : سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنوسان، پشتیوانی خۆی بۆ کەناڵی KNN رادەگەینێت.داوا لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دەکات، لە رێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانییەوە، لێکۆلینەوە بکات لە هۆکاری تەشویشەکەی سەر ئەو کەناڵە.

ماوەی چەند رۆژێکە، ناو بەناو پەخشی کەناڵی   KNN دەشوێنرێت، یان رادەوستێت، بە بێ ئەوەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک رۆشنبیریو گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەکلیف لە خۆیان بکەن پرسیارێک سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو شێواندنە بکەن.

ئەگەر حکومەتو حزبەکانی بەشداربوو لە دەسەڵات، ڕێبازو سیاسەتی ئەو ئەو کەناڵەیان پێ قبوڵ بێت یا قبوڵ نەبێت، کەی ئین ئین کەناڵێکی مۆڵەت پێدراوی رەسمییەو بەشێکە لە جەستەی میدیای نیشتمانی کوردستان.

میترۆ رایدەگەیەنێت "زیان گەیاندن، وەستاندنو شێواندنی پەخشەکەی   KNN بەئەنقەست و رێکخراو حکومەت دەخاتە بەردەم بەپرسیارێتی  "

میترۆ داوا دەکات " حکومەت لە رێگەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانییەوە بجوڵێت و لەو هۆکارانە بکۆڵنەوە چونکە بێدەنگیان وەک بەشداری وایە لە تاوانی ئەو لایەنانەی بەرژەوەندییان لە راوەستاندنی کەناڵەکە هەیە، بەم هەڵوێستەیشیان ئازادی رۆژنامەنوسی دەخەنە ژێر پرسیارەوە.  "

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان.ساڵی 2009 دامەزراوە، نوسینگەی سەرەکی لە شاری سلێمانییە، ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان   (JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.

(کۆتایی  )

 

 

Rahman Gharib

Metro Center Coordinator

Iraqi Kurdistan

Cell Phone: +964 770 152 3300

Email: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.