
"رۆژنامه‌نووسانی جیهانی پشتیوانی له رۆژنامه‌نووسانی كورد له ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌كه‌ن"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی خۆم وه‌كو جێگری نه‌قیب له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هه‌ڵپساردووه، به‌ڵام به‌شداریم له 28ه‌مین كۆنگره‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان كرد كه له نێوان 4-7ی حوزه‌یران له دبلن-ی پایته‌ختی ئایرله‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌و ئه‌ندامێتیم له‌و كۆنگره‌یه پێش بڕیاری خۆهه‌ڵپساردنم بوو.
له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبینیه‌كانم له‌سه‌ر وه‌فده‌كه‌مان، جیا له هه‌موو ئه‌ندامانی وه‌فدی كوردی به‌شداریی سه‌رجه‌م دانیشتن و مه‌راسیمه‌كانی نێو كۆنگره‌كه‌م كرد‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌شمدا به‌شاریم له گفتوگۆكاندا هه‌بێت، سه‌ره‌تا له 5/7/2013 له دانیشتنی دووه‌می رۆژی دووه‌می كۆنگره له موداخه‌له‌یه‌كمدا ره‌خنه‌م له فیدراسیۆن گرت به‌وه‌ی چاودێری ئه‌و سه‌نیكاو كۆمه‌ڵه و یه‌كێتیانه ناكه‌ن كه ئه‌ندامن له فیدراسیۆنه‌كه‌یان له رووی چۆنیه‌تی ئه‌دای كاری سه‌نیكاییانه‌وه، داوای ئه‌وه‌شم كرد فیدراسیۆن رێگه‌ی تایبه‌ت بدۆزێته‌وه بۆ چاودێری و لێپێچینه‌وه‌و سزادانی ئه‌ندامه‌كانی، له هه‌مان موداخه‌له‌دا داوای ئه‌وه‌شم كرد فیدراسیۆن رێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ هاتنه‌كایه‌ی سه‌ندیكای تر له‌و وڵاتانه‌ی كه بزاوی سه‌نیكایی تیادا لاوازه، له پێناو ئه‌وه‌ی كێبڕكێی و ركابه‌ری له‌نێوانیاندا له‌به‌رژه‌وه‌ندی پیشه‌كه دروست ببێت.
رۆژی 6/6/2013 سێیه‌مین رۆژی كۆنگره به نووسراو داوایه‌كم ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره كرد له‌سه‌ر كێشه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان كه نزیكه‌ی 1000 رۆژنامه‌نووس ده‌بن له‌شاره‌كانی كه‌ركوك و دیاله‌و تكریت و موسڵ له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو هه‌ولێر، داواكه‌م لێوه‌رگیراو خرایه ئه‌جێندای پێشنیار‌و راسپارده‌كانه‌وه‌و ئێواری رۆژی 7/6/2013 له دوا دانیشتنی كۆنگره‌دا داوام لێكرا كێشه‌كه بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره روونكردنه‌وه، دوای روونكردنه‌وه‌م سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره خستیه ده‌نگدانه‌وه‌و له لایه‌ن تێكڕای ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه‌و پشتیوانی لێركراو كرایه راسپارده‌و ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكایه‌تی تازه‌ی فیدراسیۆن راسپێردران كه نامه‌ی تایبه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی رۆژنامه‌نووسانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان كه له‌به‌ر كوردبوونیان له‌ه سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته پیشه‌یی و یاساییه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌ت بێبه‌ش كراون.
لێره‌وه داوا له رۆژنامه‌نووسانی ناچه دابڕێندراوه‌كان ده‌كه‌م له‌ده‌وری یه‌ك كۆببنه‌وه بۆ دروستكردنی فشاری زیاتر و سه‌رخستنی كه‌یسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له مافه‌كانیان بێبه‌ش نه‌بن.
شوان داودی
11/6/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
