به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان،
پاش سڵاو
ئاماژه به نوسراوێکی گرنگ که له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕکراوه‌وه پێمان گه‌یشتووه، له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه، سه‌باره‌ت به هه‌ر سێ هه‌ڵبژاردنه‌کانی (سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان)، که له 21-09-2013 ئه‌نجام ده‌دریت، وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانیی ئاگادارتان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێبه‌ش نه‌بن له مافی ده‌نگدان، داواتان لێ ده‌که‌ین له کاتی خۆیدا سه‌ردانی بنکه‌کان بکه‌ن، که له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌کانتان، له سنوری ئه‌و پارێزگایه‌ی ناسنامه‌ی باری که‌سێتیتانی تێدا تۆمار کراوه، تکایه له‌گه‌ڵ خۆتان ڕه‌گه‌زنامه‌ی باری شاره‌ستانی به‌رن، چونکه پێده‌چێت ناوه‌کان ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتبێت، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی ناوی خۆیان گۆڕیوه ده‌بێت، سه‌رله‌نوێ ناویان تۆمار بکه‌نه‌وه، پێویسته ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش که له‌دایکبووی ساڵی (1995)ن، ده‌بێت سه‌ردانی بنکه‌کان بکه‌ن بۆ دڵنیا بوون، له هاتنه‌وه‌ی ناوه‌کانیان، چونکه هه‌رکه‌سێک ناوی نه‌بێت ناتوانێت ده‌نگ بدات، پێویسته پێشوه‌خت چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ی بۆ بکرێت، ده‌شتوانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ژماره (5777) ی ئاسیاسێڵ و کۆڕه‌ک، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌کانیان. . . له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزماندا.
لیژنه‌ى
سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی"میدیــــا"
له هۆڵه‌ندا
--
KVN Midia
Telefoon: 0647988634
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌نده
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
