راگه‌یه‌نراوێك سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق...یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی عیراق به هۆی لێكترازان و به‌بنبه‌ست بوونی چاره‌سه‌ریه‌كان و كه‌له‌كه بوونی پرسه هه‌لپه‌سێردراوه‌كان هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی له‌دۆخی پشێوی و ناسه‌قامگیریدا ئه‌وا جارێكی تریش ئالۆزی و توندوتیژی به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌رۆكی گه‌ل و حوكومه‌تی عیراقی گرتووه‌ته‌وه و له قه‌یرانێك بۆ قه‌یرانێكی تر ده‌گوازرێته‌وه له ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی مالكی و دووركه‌وتنه‌وه له پرانسیپی شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه‌یی.
یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئه‌م ره‌وشه والێكده‌داته‌وه كه عێراق به‌ره‌و دووارۆژێكی نادیار ده‌چێت ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی تایه‌فی و پێكهاته‌كان هه‌روا نزیكتر ده‌بێته‌وه كه كاره‌سات و نه‌هامه‌تی گه‌وره به‌دووای خوی‌دا دێنێت.بۆ ده‌ربازبوون ته‌نها گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی رێگای ئاشتی و دیموكراسی و ده‌ستوور و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق چاره‌سه‌ره، بۆیه ده‌بێت ساغ بكرێته‌وه كه ئایا لایه‌نه ناكۆكه‌كان ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ره‌و كوێ ببه‌ن بۆ كه‌ناری ئارام یان به‌ركه‌وتنی شه‌پۆله‌كان؟
بۆ به‌رگرتن له هه‌ره‌شه‌و ته‌شه‌نه‌كردنی ناكۆكیه‌كان دوور له په‌راوێزخستن و هه‌ڵس و كه‌وتی نا به‌ر پرسیارانه بۆ روو به‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، پێویسته دوو كاری گرنگ بكرێت یه‌كیان پێش گرتن له به‌كار هێنانی چه‌ك و دزه‌كردنی گرووپی نا یاسایی و تیرۆر، دووه‌میان تێوه نه‌گلاندنی سوپا به‌ڵكوو گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ كه ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه ئه‌م دیالۆگه وونه به بی دانیشتن و لێكتێگه‌یشتنیش ئه‌سته‌مه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ئه‌و په‌ڕی ووریایی و حیكمه‌ته خۆی دووربگرێت له ململانێی بێ ئه‌نجام كه له به‌شه‌كه‌ی تری عێراق رووده‌دات ئه‌مه به مانای ئه‌وه نیه خۆی په‌راوێز بخات به‌ڵكوو ده‌ستكه‌وته‌كانی له كوێ دایه ئه‌و ئاراسته‌یه هه‌ڵبژێرێت، كارێك نه‌كات به زیانی گه‌لی كوردستان ته‌واو بێت.ئه‌مجاره وا بكرێت كێشه‌كان و داواكاریه‌كانی خۆی نه‌كاته قوربانی، ده‌رفه‌تی له بار بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێش رووداوه‌كان بكه‌وێت نه‌ك دووای رووداوه‌كان.هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی تر ئه‌وه‌یه دروستكردنی یه‌كڕیزی له‌سه‌ر بنه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ڵوێستی پته‌وو توند و تۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان بۆ دۆست و نه‌یاره‌كانی بسه‌لمێنرێَت كه كۆكین نه‌ك ناكۆكین.
به‌مه‌ش په‌یامێك بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ناوخۆ و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌نێرێت كه ئیدی گه‌لی كوردستان پارسه‌نگی ئاشتی یه له ناوچه‌كه به تایبه‌تیش كه هه‌لومه‌رجی هه‌رێمایه‌تی ئێستا له بارتره له‌و كاتانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی و چوار قۆڵی هه‌ندێ ووڵات ده‌كرا له دژی داخوازیه‌كانی كورد ئه‌مه جۆره كۆبوونه‌وانه كۆتایان پێ هات و ئێستا كورد خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیه‌تی، جووله پێكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ پته‌وكردنی جێ پێی خۆمان له‌و ناوچه كوردستانیانه پشتگیری ده‌كه‌ین و به به‌شێك له‌و ئیراده‌یه داده‌نرێ كه به‌كاری ده‌هێنێ بۆ به‌رگری له هاوڵاتیان و خاك و سه‌روه‌ری و بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گه‌لی كوردستان نه‌بێته سووته‌مه‌نی پیلانه‌كان و هه‌روا به ئاسانی به سه‌ریدا گوزه‌ر نه‌كات، له لایه‌كی تریش ئه‌مه به به‌شێك له دابینكردنی ئاسایش و ئارامی ده‌ژمێردرێت كه هه‌موو لایه‌ك پێویستیان پی ی هه‌یه.
یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان
28/4/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
