خولی ڕۆژنامەوانی

خولی ڕۆژنامەوانی

رێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان و بە هاوکاری STATT ی نێودەوڵەتی دوو ۆرکشۆپی 2 ڕۆژی ( 2 ڕۆژ لە سلێمانی و 2 ڕۆژ لە هەولێر) سازدەکات بۆ فۆتۆگرافەران.

ۆرکشۆپەکە لەبارەی بە ناوخۆیی کردنی هەواڵە جیهانیەکانە بە شێوەیەک سەرنجی هاوڵاتیانی کوردستانیش ڕابکێشێت بە تایبەتی چیرۆکەکانی دەربارەی کۆچی نایاسایین، چۆن لە میدیا جیهانیەکاندا بابەتێکی سەرەکیە و پەیوەستکردنیان بە ناوخۆی کوردستانەوە.

خولەکە بۆ ئەو فۆتۆ-جۆرنالیستانەیە کە هەندێک ئەزموونیان هەیە لە بواری خۆیاندا و بیانەوێت تواناکانیان بەهێزتر بکەن.

خولەکە بێ بەرامبەرە و ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ نیوەڕوان میوانداری بەشداربوان دەکات.

خولەکە ڕۆژانی 19و20 / 05 / 2013 لە هەولێر، 21 و 22 / 05 / 2013 لە سلێمانی دەبێت

دەوام رۆژانە 09:00 - 16:00 دەبێت لەگەڵ برێکی نیوەڕوان و چا و قاوە لە نێوانیدا.

لە کۆتایی خولەکەدا نامەی بەشداری دەبەخشرێت بە بەشداربوان.

بۆ زانیاری زیاتر و ناونووسین پەیوەندی بکەن بە سامان پێنجوینی بە ئیمەیڵی This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it. یان بە تەلەفۆن07710178468 ( تکایە دوای 5 ی ئێوارە پەیوەندی مەکە)

--

Saman Salar Penjwini
Project Manager, IMCK, Sulaimanyeah

Office: +964 53 330 2069

Mobile: +964 771 0178 468

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر