روونكردنەوەیەك لە لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ەوە
لەسەروبەندی رووداوەكانی (9)ی شوباتی 2013 ی بەردەم گوندی ئەڵمانی و كەناڵی (NRT) لە شاری سلێمانی ..ئێمە وەك لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنوسان سات بە سات توانیمان زۆر ئەكادیمیانە و بە شێوەیەكی بێ لایەنانە سەرجەم رووداوەكان تۆمار بكەین و پێشێلكاریەكان بڵاوبكەینەوە و بەیاننامەمان هەبێت.
ئێمە لەناو رووداوەكانی شاری سلێمانیدا بووین و رووداوەكانمان وەك خۆی تۆمار كردو تەنانەت لە كاتی تەقینەوەی بۆمبەكەی سەربانی كەناڵی نالیاو گردبوونەوەی هەمان شەوی سەر شەقامی (60)ی شمان تۆمار كرد..
هەمان شەو لە شاری هەڵەبجە لە دەوروبەری نیوە شەودا دەستڕێژی گوللە لە نوسینگەی كەناڵی زاگرۆس و رادیۆی كوردستان كراوەو، ئەو رووداوەشمان بە پێشێلكاری تۆماركردوە بە ناوی (تەقەكردن لە بارەگایەكی راگەیاندنی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەزای هەڵەبجەی شەهید).
لەو كاتەوە تا ئێستاش هیچ نووسراوێكی رەسمی پۆلیسی هەڵەبجە یان قائمقامیەتی ئەو قەزایەمان بەدەست نەگەیشتوە، لەسەر ئەو رووداوە، خۆشمان لە ناو رووداوەكاندا نەبووین بۆیە لە روونكردنەوەی لیژنەكەماندا ناوی نووسینگەی كەناڵەكانمان نەبردوە.
ئێستا ئێمە لەبەردەم رەخنەی هەردوو لایەنەكەداین و هەر لایەكیش بە نزیك لە لایەنەكەی تر دەمانداتە قەڵەم، ئەمەش ئاشكراترین نیشانەی بێلایەنی و هەڵوێستی راستەقینەی لیژنەكەو لقی سلێمانیە..
ئەو رووداوەی هەڵەبجە بە پێشێلكاری تۆماركراوە وەك (بارەگایەكی راگەیاندنی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان) هەر كاتێكیش نووسراوی رەسمی پۆلیس یان قائمقامیەتمان بە دەست گەیشت و ناوی نوسینگەی كەناڵەكان وەك لە نوسراوەكاندا دەگاتە دەستمان لە لیستی پێشێلكاریەكاندا تۆمار دەكەین..هەر كاتێكیش لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكەی هەڵەبجەش دروست كرا، ئامادەین نوێنەری لقی سلێمانی و لیژنەی داكۆكی ببین بە ئەندام لەو لیژنەدا ئەگەر هەبوو، وەك هاوشێوەی ئەو لیژنەیەی بۆلێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكەی سەربانی كەناڵی نالیا دروستكراوە كە نوێنەری رۆژنامەنووسان ئەندامە تیایدا..
سلێمانی
12/2/2013
http://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika?ref=hl
روونكردنەوەیەك لە سكرتێری لێژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان لە كوردستان
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ سایتی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، حەمید بەدرخان سكرتێری لێژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان سەبارەت بە رووداوەكانی ئەو دواییانەی كە لە سلێمانی بەتایبەت بەرامبەر كەناڵی NRT روویدا رایگەیاند، لێژنەی داكۆكی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە بەهەموو شێوەیەك پشتگیری لە ئازادی راگەیاندن و كاری رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان دەكاتەوەو ئەو لێدوانانەی لێرەو لەوێ بڵاودەكرێنەوە بەناوی ئەنجوومەنی سەندیكا و نەقیبی رۆژنامەنووسان، دوورن لە راستییەوە گوایە گوترابێت ئەو رووداوە (تەقاندنەوەی بۆمب سیناریۆیە).
دووبارە رایدەگەیەنین لێژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی، پێكدێت لە سكرتێری لق و نووسینگەكانی، بۆیە تەنیا ئەو روونكردنەوەی سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، كە ئەندامی لێژنەی داكۆكییە لە ئازادی رۆژنامەنووسی، رای فەرمی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە، هەر قسەو باس و لێدوانێك درابێت لەم بارەیەوە، دوور و نزیك پەیوەندی بە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانەوە نییە.
http://www.kurdjs.com/Default.aspx?page=article&id=429&l=3#.URjJbwLFQns.facebook
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
