
تاكی وشیار بناخه‌ی په‌روه‌رده‌یێكی وشیار داده‌ڕێژێت و په‌روه‌رده‌ی وشیار پردێكه بۆ به‌دی‌هێنانی ئاواتی كۆمه‌ڵگایێكی سه‌رده‌می و مه‌ده‌نی!
ئیسلامی سیاسی و هۆكاری په‌ره سه‌ندن و سه‌قامگیر بونی،
هه‌ڵس‌وكه‌وت و تێڕوانینی کۆمه‌ڵگای شه‌رقی به گشتی و به تایبه‌ت كۆمه‌ڵگای كوردی له گه‌ڵ ئه‌م پرسه، بابه‌ت و ته‌وه‌رێكه كه ساڵیانێكی زۆره له ناو بازنه‌ی وت‌وێژی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگادا ده‌سوڕێته‌وه و تا كۆ ئێستاش وه‌ڵامی زۆر پرسیار هه‌ر به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
سه‌نته‌ری ژنانی كورد به مه‌به‌ستی تاووتوێ كردن و ده‌ستنیشان كردنی هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌یه‌ك به ناوی ئیسلامی سیاسی له ڕێكه‌وتی 08/06/2013 میوانداری دوكتور هاشم سۆرانی پسپۆر و شاره‌زا له‌م بواره‌دا ده‌كات و هیوادارین كه كۆمه‌ڵگای كوردی لێپرسراوانه له گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه و به كاری ڕۆشنبیری و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ به‌دی هێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌دنی تێ‌بكۆشین، تاكه‌كان هه‌ڵس‌وكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆخی سیاسی وڵاتێك دروست ده‌كه‌ن بۆیه هیوادارین كه ئێوه‌ی ئازیز به به‌شداری خۆتان كۆڕه‌كه‌مان بڕازێننه‌وه تا هه‌موان له‌به‌ره‌و پیش بردنی هه‌نگاو به‌رو جیهانێكی مه‌دنی و سه‌رده‌میانه به‌شدار بین.
كات: 08-06-2013
كاتژومێری: 4ی دوانیوه‌ڕۆ تا 6:30ئێواره
شوین:
Humboldtstraße 2-8,
51145 Köln
Köln- Porz
Verbindung: Buslinien 151, 152, 161, 166, 185: Haltestelle "Feuerwache";
Buslinien 160, 162, 165: Haltestelle "Voltastraße"
S12: Haltestelle "Porz/Rhein", Straßenbahnlinie 7: "Porz/Markt
سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن/ئا‌ڵمانیا
centerijnan@ymail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
