هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست،
ئه‌ندامان و دۆستانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له هۆڵه‌ندا. .
به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه ئه‌م هه‌واڵه ناخۆش و جه‌رگ بڕه‌تان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین، یه‌که‌مجار گله‌یی و سه‌رزه‌نشتی خۆمام و پاشان سه‌رکۆنه‌ی کۆمه‌ڵه و ڕێکخراو و یانه کوردیه‌کان ده‌که‌ین. . ڕاسته‌وخۆش دێینه سه‌ر پارته کوردستانیه‌کان و له کۆتایدا یه‌ک به‌یه‌کی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیی له تاراوگه به به‌رپرسیار ده‌زانین. . . !! چونکه دیارده‌یه‌کی دزێو‌و ناشرین هاتۆته ئاراوه و به جۆرێک په‌ره‌ی سه‌ندووه. . بێگومان کاریگه‌ریه‌کی، زۆر نێگه‌تیڤ و ناخۆشی بۆ سه‌ر داهاتووی نیشتمانیی و دڵسۆزیمان هه‌یه، ڕووی هه‌موومان ده‌گرێته‌وه و له کۆتایدا هه‌موومان له‌که‌دار ده‌کات. .
ساڵی پار بیستمان هه‌ندێ له خانه‌واده کورده‌کانی هۆڵه‌نده، چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی وڵاتێکی دراوسێ و داگیرکه‌ری کوردستان په‌یوه‌ندیان گرتووه، ئه‌و پارته به تایبه‌تی له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 مێژوویه‌کی شووم و ڕه‌شی هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسی سه‌رکوتکه‌ری کوردستاندا هه‌بووه و ده‌یان ڕۆڵه‌ی سفیل و پێشمه‌رگه‌ی به‌جه‌رگی باشوری کوردستانیان قه‌تڵ و عام کردووه، که‌چی ئێسته کوردانی ئێمه به داخه‌وه به خۆشحاڵیه‌وه ناوی خۆیان له لیستی ئه‌واندا تۆمار ده‌که‌ن و به پاس و ئۆتۆمبێله‌کانیان، به ناوی گه‌شتوگوزار و سه‌یران و سه‌ردانی وڵاتان ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵیان سه‌فه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌وانیش بۆ مه‌رامی گڵاوی حیزبی و سیاسی خۆیان به‌کاریان ده‌هێنن.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و دڵسۆز. . .
ئه‌ندامان و دۆستانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به تایبه‌تی. . له هه‌ر کوێ هه‌ن. . . . !
ڕووی ده‌ممان له ئێوه‌یه و ناکرێت ئێمه ئه‌وه‌نده ساویلکه و کاڵفام بین و دوژمنه دێرینه‌کانی خۆمان له بیر بچێته‌وه و نه‌یانناسینه‌وه، ده‌کرێ له تاوانه‌کانیان ببورین هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش زۆر ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ناکرێت ئه‌وان بتوانن بۆ مه‌رامی گڵاوی خۆیان به‌کارمان بێنن و به ده‌ستی ئێمه ماری ژه‌هراوی پێ بگرن و خۆیان به ئێمه پاک بکه‌نه‌وه و پاشان پێشمانه‌وه بده‌ن.
ده‌کریت ئێمه گله‌یی و گازنده و ڕه‌خنه‌ی زۆرمان له حیزبه‌که‌ی خۆمان و حیزبه کوردستانیه‌کانی باشوور و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌بێت و داواکاری ڕه‌وایان ئاڕاسته بکه‌ین، به‌ڵام ناکرێت له‌داخی ئه‌وان یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆمان هه‌ڵوێست و سه‌روه‌ری و که‌رامه‌تی خۆمان بۆ خۆشی سێ ڕۆژ یان هه‌فته‌یه‌ک یان مانگێک تاڵان فرۆش بکه‌ین.
به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان. .
ناکرێت شه‌هیده‌کانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان له‌بیر بکه‌ین، که له پاش ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 و کۆڕه‌وه ملیۆنیه‌که ئه‌و لایه‌نه شاقنبه‌شانی به‌عس به سه‌دان هاوڵاتی و پێشمه‌رگه‌یان له گه‌رمیان و کفری و که‌لار و که‌رکوک سه‌ربڕی و به‌ده‌ستی ئه‌وانه که‌سوکاره‌کانمان شه‌هید بوون، که‌چی ئێسته ئێمه هێنده کاڵفام و ساویلکه و خۆفرۆش بین ته‌نها بۆ چه‌ند سه‌د ئیرۆیه‌ک، هه‌ڵویست و شه‌ره‌فی خۆمان و کچ و ژن و مناڵه‌کانمان بده‌ینه ده‌ست ئه‌وان و خۆمان بخه‌ینه ژێر پرسیارێکی وا قور‌سه‌وه. . ؟
به‌ڕێزان دڵنیا بن هه‌ر له ڕێکخه‌ری ئه‌و گه‌شت سه‌یرانانه‌وه لیستی ناوی سه‌رجه‌م کوردانی به‌شداری ساڵی پار و ئه‌مساڵمان پێ گه‌یشتووه. . . هه‌رکه‌سێک سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته لاوازه‌ی خۆی. . له هه‌موو سایت و ڕۆژنامه‌کاندا په‌رده له ڕوویان هه‌ڵده‌ماڵین. . به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ڕێکخستنه‌کانی (ی. ن. ک)یش بن ئه‌وا به‌ره‌وڕووی لێپرسینه‌وه و سزای حیزبی ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه داوایه‌کی دڵسۆزانه‌تان لێ ده‌که‌ین، به هه‌ڵوێستی خۆتاندا بچنه‌وه. . . به قسه‌وقسه‌ڵۆکی ئه‌و فریوده‌رانه مه‌خه‌ڵه‌تێن و دوایان مه‌که‌ون، که بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به‌کارتان ده‌هێنن، ئاگادار بن ڕۆژگار مه‌حه‌که هه‌رگیز ڕه‌حم به هیچ که‌س ناکات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشه‌ویستیماندا
له جیاتی کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه کوردیه‌کانی هۆڵه‌ندای
سه‌ربه ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی ی. ن. ک
و کۆمیته‌ی ڕێکخستنی (ی. ن. ک) له هۆڵه‌ندا
15-06-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
