لەبارەی كێشەكەی نالیا و ژمارەیەك هاووڵاتیانی شاری سلێمانیەوە

لەبارەی كێشەكەی نالیا و ژمارەیەك هاووڵاتیانی شاری سلێمانیەوە

 رۆژی7/2/2013 ژمارەیەك هاووڵاتی كە مەزەندە دەكران بە 100 كەسێك، رۆشتنە بەردەم كەناڵی NRT TV   رادیۆو تەلەفزیۆنی نالیاو لەسەر بڵاوكردنەوەی بابەتێكی پەیوەست بە كەسێكی خزمی ئەوانەوە ناڕەزایی توندی خۆیان گەیاندە كەناڵەكە..

ئەگەر ئامادەبوونی هێزەكانی پۆلیس و پۆلیسی چالاكیە مەدەنیەكان لەشوێن و كاتی دیاركراودا نەبوایە، دوور نەبوو كارەساتێكی خراپ لە توڕەیی ئەو خەڵكەوە نەقەومایە..

ئێمە لەلیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان و لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ەوە، پەیوەندیمان بەبەرپرسی تەلەفزیۆن و بەرپرسی كۆمپانیای خاوەن ئیمتیازەوە كرد، بەڵام دیار بوو هەردووكیان لەدەرەوەی هەرێم بوون، بۆیە راستەوخۆ پەیوەندیمان بەبەرپرسانی تری كەناڵەكەوە كردو خەم ونیگەرانی و ئیدانەی خۆمان لەو كردارە بۆ دەربڕین..

ئێستاش داواكارین هەر هاووڵاتیەك هەر كێشەو نیگەرانیەكی بەرامبەر بە هەر كەناڵێك هەیە، با لەرێگای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و دادگاو پۆلیسەوە داوا تۆمار بكات و ئەو جۆرە هەڕەشەو گردبوونەوانەش لەبەردەم كەناڵەكانی راگەیاندندا بە پێشێلكاری دەدەینە قەڵەم دەرهەق بە ئازادی وتن و رادەربڕین..لەهەمان كاتیشدا داواكارین لەسەرجەم كەناڵەكانی راگەیاندنی بینراو بیستراو خوێنراو ئەلەكترۆنی كە پەیڕەوی پرنسیپ و ئەكادیمیەتی هەواڵ بكەن و راستی و راستگۆیی و بەهای ئایینی كۆمەڵایەتی لەبەرچاو بگرن.

 

لیژنەی داكۆكی لەئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

8/2/2013

http://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika?ref=hl

 

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.