داوا له پارله‌مانه‌كانی ئیسرائیل، باشوری ئه‌فریقیا، ئێرله‌ندا و رواندا و حكومه‌تی باشوری سودان ده‌كرێت ئه‌نفال به جینۆساید بناسن
له ژێر ناوی هه‌رسێ رێكخراوی بواری پرسی ئه‌نفال ( (Kurdocide Watch ، Kurdistan without genocide ، and Association of defending the victims and their families ) ) له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رانسه‌ری جیهانی بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید، نامه بۆ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانه‌كانی جیهان و فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌و پارله‌مانانه ده‌نێردرێت، داوایان لێكراوه پرۆسه‌ی ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید ببه‌نه ناو په‌رله‌مانه‌كانیانه‌وه و ده‌نگی پێبده‌ن.
له دوای ناردنی نامه بۆ پارله‌مانه‌كانی ( (ئه‌رمینیا، یۆنان، قوبرس، ئه‌ڵمانیا، كه‌مبۆدیا، كه‌نه‌د، هۆڵه‌ندا، تونس) ) له ماوه‌ی رابردوودا، كه تا ئێستا هه‌ردوو پارله‌مانی هۆڵه‌نداو ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، له دوا هه‌وڵدا هه‌ینی 26-4-2013 نامه بۆ پارله‌مانه‌كانی ئیسرائیل، رواند، باشوری ئه‌فریقیاو ئێرله‌نداو حكومه‌تی باشووری سودان نێردرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال به جینۆساید بناسن، له داهاتوو سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌گرێته‌وه جگه له‌و وڵاتانه‌ی هه‌وڵی پێشتر هه‌یه له‌م بواره.
هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌ره‌تا ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه تاوانی جینۆسایدیان تێدا ئه‌نجامدراوه، له گه‌ڵ نامه‌كه‌دا چه‌ندین په‌رتووك و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ به زمانی ئینگلیزی بۆ پارله‌مانتارانی ئه‌و وڵاتانه نێردراوه.
نامه‌ی ئاماژه پێدراو رێزدار و دڵسۆز و خۆبه‌خشی دۆزی جینۆساید و ئه‌نفال و توێژه‌ر شاخه‌وان شۆرش ئاماده‌ی كردووه.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:07503714620
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
