داوا له پارله‌مانه‌كانی ((ئه‌رمینیا، قوبرس، یۆنان)) كراوه ئه‌نفال به جینۆساید بناسن
وه‌ك ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی یادی 25 ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، له ژێر ناوی هه‌رسێ رێكخراو ((Kurdocide Watch، Kurdistan without genocide، and Association of defending the victims and their families)) هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رانسه‌ری بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به په‌رله‌مانتارنی جیهان و فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌و پارله‌مانانه ده‌نرێت، له نامه‌یه‌كی فه‌رمیدا داوایان لێكراوه ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید ببه‌نه ناو په‌رله‌مانه‌كانیانه‌وه و ده‌نگی پێبده‌ن، له ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه نامه بۆ سه‌رجه‌م فراكسیۆن و پارله‌مانتارانی ولاتانی ((ئه‌رمینیا، یۆنان، قوبرس)) نێردرا.
هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌گرێته‌وه جگه له وڵاتی سوئید، به‌دوایدا هه‌مان نامه بۆ سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كان و رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی بواری جینۆساید و مافی مرۆڤ له جیهان ده‌نێردرێت، له نامه‌ی دووه‌مدا داوا ده‌كرێت، سزا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا بسه‌پێنرێت هاشا ده‌كه‌ن له ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید به‌سه‌ر گه‌لی كورددا، تا له رێگای بڕیاری سه‌پاندنی سزاكه‌وه دان به حه‌قیقه‌تی تاوانه‌كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه بنرێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌ره‌تا ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه تیایدا تاوانی جینۆساید ئه‌نجامدراوه، به مه‌رجێك له باری هه‌ڵبژاردندا نه‌بن.
له گه‌ڵ نامه‌كه‌دا چه‌ندین په‌رتووك و به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ به زمانی ئینگلیزی نێردراوه.نامه‌ی ئاماژه پێدراو رێزدار شاخه‌وان شۆرش ئاماده‌ی كردووه.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:07503714620
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
