بانگەوازێک بۆ سەرجەم کوردانی دانیشتووی هۆڵەندا، بە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی‌ ساڵیادی ١٧ی شوبات ئەکەینەوە

بانگەوازێک بۆ سەرجەم کوردانی دانیشتووی هۆڵەندا، بە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی‌ ساڵیادی ١٧ی شوبات ئەکەینەوە

خانەی ئازادی لە هۆڵەندا، بۆ ڕێزگرتن لە ١٧ی شوبات‌و گیانی قوربانیانی ئەو بزووتنەوە جەماوەرییەی گشت ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە، وە لەپێناو درێژەدان بە ناڕەزایەتیەکانمان‌و سووربوون لەسەر گشت داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە بەردەم پارلەمانی هۆڵەندا لە شاری دێنهاغ سازئەکات، هاوکات بە داگیرسانی مۆم‌و بەرزکردنەوەی خواستی تەسلیمکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران بە یاسا، جارێکی تریش دەسەڵاتدارانی کوردستان لە بێدەربەستییان ئاگادارئەکەینەوە.

بەو هیوایەین سەرجەم کوردانی دانیشتووی هۆڵەندا بەشدرای ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییە بکەن، وەکو وەفاداری بۆ گیانی قوربانیان‌و هێمایەکیش بۆ درێژەدان بە ناڕەزایەتی‌و پێداگرتن لەسەر داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان.

شوێن: مەیدانی بەردەم پارلەمانی هۆڵەندا لە دێنهاغ

کات: کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ هەتا ٣ی پاشنیوەڕۆ

ڕۆژ: شەممە ١٦ی شوبات ٢٠١٣

خانەی ئازادی لە هۆڵەندا

٦شوبات٢٠١٣

تەلەفۆن: 0684553840 0624714212 ---

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر