هێرشکردنە سه‌ر NRTtv هێرشه بۆ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌وانی
ئێواره‌ی رۆژی 09/02/2013 كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆنی (ئێن ئار تی) كۆبوونه‌وه و به بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌سێك له شاشه‌ی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه قسه‌ی نابه‌جێ و ناشیرینی كردووه به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و به جۆره‌ها شێوازی ناشیرین هوتاف و قسه‌یان به كه‌ناڵی ناوبراو دا، ئێمه له رێكخراوی چاوی ئه‌مڕۆ بۆ چاودێری كاری رۆژنامه‌وانی هه‌موو جۆره ته‌شهیر و بوختانێك به ده‌رچوون له كاری رۆژنامه‌وانی پیشه‌ییانه و پڕۆفیشناڵانه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی جنێوی داوه بدۆزرێته‌وه بدرێت به دادگا، هاوكات دژی هه‌موو جۆره هه‌وڵێك ده‌وه‌ستینه‌وه كه ئه‌مه بكه‌نه بیانوو بۆ داخستنی كه‌ناڵی (ئێن ئار تی) چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنێ 08/02/2013 جنێوی دا له‌به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بووه و به ته‌له‌فۆن به‌شداری به‌رنامه‌كه‌ی كردووه و له ژێر كۆنتڕۆڵی به‌رنامه‌كه و ئیداره‌ی ته‌له‌فزیۆنی ناوبراو نه‌بووه، جگه له‌مه‌ش (ئێن ئاڕ تی) خۆی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی پچڕاند و رێگه‌ی نه‌دا قسه‌كانی ته‌واو بكات، ئه‌مه ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێت كه ته‌شهیر و قسه‌ی ناشیرین سیاسه‌تی رۆژنامه‌وانی (ئێن ئاڕ تی) نیه، بۆیه هه‌موو جۆره هێرشێك و گوشارێك بۆ سه‌ر (ئێن ئاڕ تی) ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ڵوێستی پیشه‌ییانه وه‌رده‌گرین و داواكاریشین له كۆمپانیاكانی مۆبایل به هاوكاری پۆلیس و ئاسایش ئه‌و كه‌سه بدۆزنه‌وه كه له‌به‌رنامه‌كه‌دا قسه‌ی ناشیرینی به كه‌سایه‌تییه‌كی مێژوویی كورد داوه
فریاد هیرانی
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی چاوی ئه‌مڕۆ
09/02/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
