ڕاگەیاندنێک لە گروپی ژیانەوە ..سەردانی وەزیری ناوخۆ لەلایەن تیمیکی گروپی ژیان

دوای تێپەربوونی مانگێک بەسەر هەڕەشەکردنی بەردەوامی ڕۆژانە لە ڕێکخەری گروپەکەمان خاتوو "بەهار مونزیر " و تێپەڕبونی ماوەی (مانگێک و ٧ ڕۆژ ) بەسەر تەقەکردن لە خاتوو پەروین لە ئوتیلێک لە ناوجەرگەی شاری هەولێر دا، پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٩-1-2013 تیمیکی گروپەکەمان سەردانی وەزیری ناوخۆ ئەکات بۆ گەیاندنی ناڕەزایەتیەکانی گروپەکەمان لە کەمتەرخەمی لایەنەکانی ئاسایش و پۆلیس لە دۆزینەوەی تۆمەتبارانی ئەم هەرەشەو تەقەکردنە لە چالاکوانان و بەدوادانەچونی جدی لەلایەن دەزگاکانەوە گومانی زیاتر لای چالاکوانان دروست ئەکات و هۆکاریکشە بۆ تیکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی .

شایەنی باسە ڕۆژانە چەندین جار هەرەشە لە خاتوو بەهار ئەکرێت و ڕوبەڕوی بارودۆخیکی ئاڵۆزی کەسی و ڕێکخراوەیی بوەتەوەو مەترسی لەسەر سەلامەتی گیانی هەیە بەڵام تا ئێستا سەرەرای دابیننەکردنی هیچ ئەمنیەتێک لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان دادگا و پۆلیسیش سەرقاڵی کاری ڕۆتین و دەستاودەستکردنی دۆسیەکەن و هیچ لایەنێک بەفەرمی هاوپشتی و خەمخۆری خۆی ڕانەگەیاندوە بەهەمان شێوە بۆ کەیسی پەروین خان تا ئێستا هیچ سەرەداوێک ئاشکرا نەبوە.

هەربۆیە داواکارین لە سەرجەم ئەو لایەن و نوێنەرایەتی وڵاتان و کونسولخانەکان و نەتەوە یەکگرتوەکان کە دیداری راستەوخۆ و ناراستەوخۆیان لەگەڵ ئەنجانم داوین و بەدواداچونیان کردوە بۆ ئەم پرسە هەمان کات بتوانن پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەرێم بکەن بۆ ئەوەی کە ئەم لایەنانە بەجدی کار لەسەر ئەم کەیسانە بکەن وە تیمی گروپی ژیانیش هەمان پەیام دەگەیەنێت لەو دیدارە راستەوخۆیەدا .

هۆکاری سەرەکی هەرەشەکردن لە خاتو بەهار داکۆکیکردن بوە لەکەیسەکانی کوشتنی ژنان بەتایبەتی کەیسی مامۆستا ساکار .

تیمی ڕێکخراوەکەمان لەو سەردانەدا پێک دێن لە :

بەهار مونزیر ، پەروین عەزیز، فلاح مرادخان، سۆزان عارف، شۆخان حمەرەشید .

بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندی کردن : 07709102237، 07701523954

گروپی ژیان 

٨-1- 2013 / سلێمانی

 

 

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر