به‌یاننامه ..میترۆ داوای دادپه‌روه‌ری بۆ رۆژنامه‌نوسان ده‌كات
سلێمانی، 29ی كانونی یه‌كه‌می 2013
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان داوا له خاوه‌ندارێتی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات رێز له‌رۆژنامه‌نوسان بگرن و پابه‌ند بن به یاسای ژماره 35 ی ساڵی 2007 یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی له‌كوردستان.
رۆشتن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌ناڵانه كاریانكردوه تا دێت زیاتر ده‌بێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌و چه‌ندانی تری ده‌زگای میدیای حزبی و ئه‌هلی كه له‌و كه‌ناڵانه له‌به‌ر نا داده‌وه‌ری و نه‌بوونی سیسته‌م و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات واز ده‌هێنن، ئه‌مانه چه‌ندین ئه‌گه‌ر ساڵیش له‌وإ كاریان كردبێت مافی پیشه‌ییان ده‌فه‌وتێت و ته‌نها زه‌ره‌ر به‌خۆیان ناگات، به‌ڵكو به خێزان و ماڵ و منداڵیشیان ده‌گات.هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی له‌وی كاریان كردووه به‌فیرۆ ده‌روات.
یاسای ژماره 35 ی ساڵی 2007 یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی له‌كوردستان بڕگه‌كانی 6 تا 10له ماده‌ی 7، به رونی باس له‌و پابه‌ندبونی ئیداره‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات سه‌باره‌ت، به قه‌ربوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوس و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و سه‌عاته‌كانی كاری زیاده‌و كاتی نه‌خۆشی رۆژنامه‌نوسان كه به‌داخه‌وه كه‌من ئه‌و ده‌زگایانه‌ی پابه‌ندی ئه‌و مافانه بون.
میترۆ رایده‌گه‌ینێت "ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی سیسته‌م و ستراكتیۆری ته‌ندروسته له‌میدیاكانی كوردستاندا" جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه "ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی ته‌ندروست و گونجاو هه‌بێت و كاری پێبكرێت و شه‌فاف بێت و چاودێری جێبه‌جێكردنی بكرێت، ئه‌وا به‌ر ده‌گرێت له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و زیاد به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته باڵاكانی ئه‌و میدیانه."
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان و مافه‌كانیان.ساڵی 2009 دامه‌زراوه، نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له شاری سلێمانییه، ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO ) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
(كۆتایی)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
