
ئیتاڵییه‌كان سلێمانی ده‌كه‌نه ده‌سته‌خوشی ناپۆلی و 400 منداڵی تالاسیماش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن
سه‌رپه‌ره‌شتیاری پرۆژه‌كانی ئیتاڵیا له عیراق و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، ئاشكرای ده‌كات كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێم 400 منداڵی توشبوو به نه‌خۆشی تالاسیما له شاره‌كانی هه‌رێمله‌شاری سلێمانی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و هاوكات بوون به ده‌سته‌خوشكی سلێمانی و شاری ناپۆلی ئیتالیای راگه‌یاند و ئاشكرای كرد هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌و ده‌سته‌خوشكیه‌ش هاوكاری ته‌ندروسیه
ئه‌مڕۆ 29ی نیسان به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پێشوازی كرد له‌نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا‌و سه‌رپه‌ره‌شتیاری پرۆژه‌كانی ئیتاڵیا له عیراق و سه‌ركونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ریان.
له دیدارێكداهه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی چۆنێتی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتاڵیا‌و پارێزگای سلێمانی.
له وته‌یه‌كدا سه‌رپه‌ره‌شتیاری پرۆژه‌كانی ئیتاڵیا له عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه به پشتیوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر گه‌شه پێ بده‌ن و له‌و رووه‌وه‌شه‌وه وه‌ك هه‌نگاوی كرداری له‌و بواره‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه"بریاریانداوه كه شاری سلێمانی و شاری ناپۆڵی ئیتالیا بكه‌ن به ده‌سته‌خوشك و هۆی ئه‌مه‌شی بۆ جوانی و له‌یه‌كچوونی هه‌ردوو شاره‌كه‌دا گێرایه‌وه"
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا وتیشی: وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ئه‌و ده‌سته‌خوشكیه‌ی هه‌ردوو شاره‌كه بریارمانداوه له بواری ته‌ندروستیه‌وه ده‌ست پی بكه‌ین و هاوكاری و ده‌سته‌خوشكی له‌نێوان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ناپۆلی و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی دروست بكه‌ین.
هه‌روه‌ك له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ هاوكاری نێوان زانكۆی رۆما و مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كرد له‌بواری شوێنه‌وارناسیدا.
سه‌رپه‌ره‌شتیاری پرۆژه‌كانی ئیتاڵیا له‌عیراق و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازن نزیكه‌ی 400 منداڵی هه‌رێمی كوردستان كه توش بوون به نه‌خۆشی تالاسیما له شاری سلێمانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رایگه‌یاند "له‌سلێمانی گونجاوترین شوێنی به‌پێی ستاندارد هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و منداڵانه كه خۆی له نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی مۆخی ئێسكدا ده‌بینێته‌وه"
له‌به‌رامبه‌ردا به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی زۆر سوپاسی وه‌فده‌كه‌ی ئیتاڵیای كرد كه سلێمانیان هه‌ڵبژاردووه وه‌ك ده‌سته‌خوشكی ناپۆلی و هیوای خواست ئه‌و ده‌سته‌خوشكییه ته‌نیا بواری ته‌ندروستی نه‌گرێته‌وه و له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا په‌ره‌ی پی بدرێت.
پارێزگار سوپاسی كردن كه هاوكاری حكومه‌ت ده‌كه‌ن له‌چاره‌سه‌ری ئه‌و منداڵانه‌داو رایگه‌یاند: له‌رێگه‌ی منداڵپارێزی كوردستانه‌وه چه‌ندین منداڵ ره‌وانه‌ی ئیتاڵیا كراون بۆ چاره‌سه‌رو ئه‌مرۆش كه دێنه سلێمانی و دوای ته‌واوبوونی سه‌نته‌ری چاندنی مۆخ چاره‌سه‌ری ئه‌و منداڵانه ده‌كه‌ن مایه‌ی ده‌ستخۆشی و پێزانینی زۆر‌و شانازییه‌و ئێمه ئاماده‌ین بۆ پاڵپشتی كردنی ته‌واو له‌و كاره"
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی كار‌و وه‌به‌رهێنان له كوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی و پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند دوای 2003 له وڵاتانی ئه‌وروپی یه‌كه‌مین لایه‌ن ئیتاڵییه‌كان بوون كه هاتنه هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی بۆ كاری سه‌رمایه‌گوازی و كاره‌كانیان له سلێمانی سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه به تایبه‌ت له‌بواری دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌دا
پارێزگار وتیشی به‌ڵام له‌ئێستادا به‌پێی پێویست كۆمپانیای ئیتاڵی له سلێمانیدا نین و خوازیار بوو كه هانی كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كان بدرێت كه بێنه هه‌رێم و كار بكه‌ن و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و كارگه‌ی جۆراو جۆر بكه‌نه‌وه
پارێزگار له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا هه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ پرۆژه و كاری ئیتاڵییه‌كان له سلێمانی دووپات كرده‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
