بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
بەڕێز / سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
ب / پێشنیار
سڵاوو ڕێز . .
بەپێی ماددەی (٧) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان بۆی هەیە بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ ی ئەندامانی، ماوەی هەریەکێك لە دوو خولەکەی بۆ ماوەیەك کە لە مانگێك تێنەپەڕێ درێژ بکاتەوە، بە مەبەستی بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکانەی دەبنە هۆی درێژ کردنەوەکە .
جا لەم سۆنگەیەوە، و بەهۆی ئەوەی دەیان پڕۆژەی یاساو بڕیار لەم خولەی پەرلەماندا ماونەتەوە و پەسەند نەکراون، پێشنیار دەکەم پەرلەمان لە پشووی هاوینەی خۆی کەم بکاتەوەو بیخاتە سەر ئەم خولەی گرێدانە بۆ گفتوگۆ کردن و پەسەند کردنی کۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ کە ئەمانەی خوارەوە بەرای ئێمە لە گرینگترینیانن : -
١-پڕۆژە یاسای هەموارکردنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان کە لە دانیشتنی نائاسایی ژمارە (٣) لە ٢٣/٢/٢٠١٠ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە .
٢-پڕۆژە یاسای دیکۆمێنتپارێزی .
٣-پڕۆژە یاسای جێبەجێکردنی یاسای گەڕاندنەوەی فەسڵکراوانی سیاسی ئیتیحادی لە هەرێمی کوردستان کە لە 9/6/2011 خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە .
٤-پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان ژمارە (٣) ی ساڵی 2009 .
٥-پڕۆژە یاسای حزبەکان لە هەرێمی کوردستان .
٦-پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی .
٧-پڕۆژە یاسای دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی .
٨-پڕۆژە یاسای بەرەنگار بوونەوەی لەشفرۆشی .
٩-پڕۆژەی یاسای هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی هەموار کراو لە هەرێم دا .
١٠- پڕۆژە یاسای زمانە فەرمییەکان .
١١-هەردوو پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یاسای داواکاری گشتی ژمارە (159)ی ساڵی 1997 و پڕۆژە یاسای داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان .
١٢-پڕۆژە یاسای ماف و ئیمتیازی پیشەگەرانی مین .
١٣-پڕۆژە یاسای دەستەی نیشتیمانی بۆ دانوستان .
١٤-پڕۆژە بڕیاری رێکخستن و بەفەرمی ناسینی قوتابخانە شەرعیەکان (حوجرەکان) .
١٥-پڕۆژە یاسای هاوکاری بۆ ئافرەتانی بێ هاوسەر .
١٦-پڕۆژە یاسای مافی نەخۆش .
١٧-پڕۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزیە ئایینیەکان .
١٨-پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای دەسەڵاتی دادوەری .
١٩-پڕۆژە یاسای جێبەجێکردنی یاسای ئیمتیازاتی لێکۆلەرە دادیەکانی ئیتیحادی ژمارە (٨٠)ی ساڵی ٢٠١٢ .
٢٠-پڕۆژە یاسای سندوقی داهاتەکانی نەوت و گاز .
٢١-پڕۆژە یاسای بە خاوەن کردنی خانووە بێ تاپۆکان .
٢٢-پڕۆژە یاسای دەستەی کومیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان .
٢٣-پڕۆژە یاسای پشتگیری دارایی حزب و قەوارە سیاسیەکان .
لەگەڵ ڕێزدا . . .
د. ئەحمەد وەرتی
ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان
٢٦/٦/٢٠١٣
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
