
یواره‌ی رۆژی 29/6/2013 په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مسعود بارزانی بۆ (2) ساڵی تر درێژ كرده‌وه، به‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجام نادری كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی به‌فه‌رمی رۆژی (21/9/2013) ی بۆ ئه‌نجامدانی د‌یاریكردبوو وبه‌ڵێنی به‌خه‌ڵك دابوو كه‌هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌دری.
ئه‌و بڕیاره‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و شه‌رعی نیه، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم له خولی دووه‌میدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردراوه تاپه‌رله‌مان بتوانی ماوه‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پێی یاسای خودی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم (2) خولی یاسایی خۆی ته‌واو كردووه كه نه‌له‌په‌رله‌مان و نه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆی نیه بۆخولێكی تر خۆی كاندید بكاته‌وه.
ئه‌و بریاره‌ی په‌رله‌مان كه‌تێپه‌راندنی بریارێكی حزبیه، پێشێلكاریه‌كی زه‌قی یاسا‌و دیموكراسی و مافی ره‌وای خه‌ڵكی كودستانه له‌هه‌ڵبژاردن و پێشینه‌یه‌كی ترسناكیش له‌كاری په‌رله‌مان و له‌پێشیلكردنی یاسا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ك درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌م شێوه لاسایی كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه‌یه كه له‌نێو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا مێداقیه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌خاته ژیر پرسیاره‌وه له‌كاتێكدا كه‌ئه‌وان هه‌میشه باس له‌یاساو دیموكراسی و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.
بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بێمتمانه‌یی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی به ده‌سه‌ڵات و به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا زیاتر ده‌كات.
من وه‌ك ته‌نها كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی و مه‌ترسی خۆم له‌و بڕیاره‌و له‌ئاینده‌ی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌سایه‌ی ئه‌م شێوازی حوكمرانیه حزبیه به‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره زولمێكی گه‌وره بی له‌یاساو له‌دیموكراسی و له‌مافی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا زوڵمه‌كه له من گه‌وره‌تره كاتێك مافێكی یاسایی و دیموكراسی و مه‌ده‌نیم بۆ به‌شداری و كێبركێی له‌و هه‌ڵبژاردنه لی زه‌وت ده‌كه‌ن.
له‌كۆتایدا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نه به‌رێزانه ده‌كه‌م له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه دڵسۆزه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كه له‌گه‌ڵ خۆ كاندیدكردنم هه‌موو پشتگیری و پشتیوانیه‌كیان بۆ سه‌ركه‌وتنم له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پی راگه‌یاندم.
به‌ڵێن به‌هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌م كه‌ئه‌و زوڵمه گه‌وره‌یه ساردم نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و دوو ساڵه باشتر خۆمبۆ كێبڕكێی داهاتوو ئاماده بكه‌م بۆئه‌وه‌ی دڵنیایه‌كی زیاتر له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم.
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردنیشم له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره نایاساییه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆدا ده‌بم كه‌له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی ڕاو فشاری گشتیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجه‌كه بكه‌ین.
هه‌روه‌ك له‌یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مانی نوێ‌دا داوای چاوخشاندنه‌وه به‌م بڕیاره نایاساییه‌ی په‌رله‌مانی ئێستادا ده‌كه‌ین.
قادر عزیز
كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
1/7/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
