له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستان كه تیایدا كێشه و ئاڵۆزی تێكه‌وت به هۆی را و بۆچوونی جیاواز له نێوان چه‌ند فراكسیۆنێكی ناو په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له‌م كاته‌دا كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان هه‌قێكی ئاسایی خۆیانه له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ئاگاداری كفتوكۆ و رووداوه‌كانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان بن، به داخه‌وه پۆلیس و كاربه‌ده‌ستانی ناو په‌رله‌مان له كاتی دروستبوونی ناكۆكی رێگه‌یان نه‌دا كه‌ناڵه‌كان و رۆژنامه‌نووسان بچن بۆ سه‌نته‌ری میدیای په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی رووماڵی رووداوه‌كانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان بكه‌ن، به جۆرێك له‌و كاته‌ی گفتوگۆ و رووداوی گه‌رم له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌گوزه‌را، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان رێگه‌یان پێنه‌درا بچنه سه‌نته‌ری میدیا بۆ گواستنه‌وه‌ی واقعی ناو هۆڵی په‌رله‌مان له ده‌ره‌وه‌ی بینای په‌رله‌مان بوون.
ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان پێشێلكارییه‌كی زه‌قه له مافی گه‌یاندن و پێشێلكارییه ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، كه رێگه‌یان لێ‌گیرا به شێوه‌یه‌كی ئاسایی موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن.
ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندنی
رێكخراوی (چاوی ئه‌مڕۆ)
هه‌ولێر
01/07/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
