لێره‌وه داوا له هه‌مووی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین گوێبیستی ئه‌م داواكارییه جه‌ماوه‌رییه ببن و موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری ره‌ت بكه‌نه‌وه له دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی په‌رله‌مانتاریتان پێتان ده‌درێت كه ته‌نها 2 مانگی ماوه، به‌تایبه‌ت وه بیر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌هێنینه‌وه كه پرۆژه یاساتان پێشكه‌ش كرد بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی پارله‌مانتاران، ئێستا و دوای ته‌واو بوونی خولی پارله‌مانتاریتان رازی بوونتان به موچه‌ی خانه‌نشینی هه‌موو دڵسۆزیتان ده‌كاته موزایه‌ده‌ی سیاسی و هه‌موو متمانه‌یه‌ك لای جه‌ماوه‌ر له ده‌ست ده‌ده‌ن.
وه‌رگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینی تا مردن له‌سه‌ر داهاتی گه‌ل به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی له هه‌ڕه‌تی لاویدان، هه‌موو هه‌وڵو دڵسۆزیتان بۆ بودجه‌و مافی هاووڵاتیان بێ مانا ده‌كات.
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له موچه له هه‌رێمی كوردستان
10-7-2013
بۆ په‌یوه‌ندی:07503714620
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری له موچه له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
