له كاتێكدا به نیاز بووین رۆژی شه‌مه 26ی ئۆكتۆبه‌ر له سه‌رتاسه‌ری عێراق خۆپیشاندان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه 23 ی ئۆكتۆبه‌ر له سه‌ر زاری كوتله‌ی سه‌دره‌وه راگه‌یه‌نرا موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی خولی ئێستا‌و رابردووی په‌رله‌مانی عێراق له لایه‌ن دادگای فیدراڵی ئێراقییه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیاره‌و جێبه‌جێكردنی هه‌ناوێكی گرنگه به‌ره‌و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری له عێراقدا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دادگای فیدراڵی عێراقی زیاتر هانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستانیش خانه‌نشینی و ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتاران و پله باڵاكان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و جیاوازی موچه به‌رزو نزمه‌كان كه‌متر بكرێنه‌وه.
هاوكات چاومان له‌سه‌ر بردنه سه‌ری به‌ڵێنی ئه‌و 12 په‌رله‌مانتاره‌ی لیسته جیاجیاكانه له دوای سوێندخواردنیان وه‌فادار بن به به‌ڵێنه‌كانیان له پێش هه‌ڵبژاردن دابویان به‌وه‌ی ئیمتیازاته‌كان ره‌ت بكه‌نه‌وه‌و كه‌رامه‌ت بۆ كاری په‌رله‌مانتاری بگه‌ڕێننه‌وه.
لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین ئێمه له یه‌كه‌م رۆژی دانیشتنی خولی تازه‌ی په‌رله‌مان له به‌رده‌م په‌رله‌مان كۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیازات و خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و سه‌رجه‌م پله باڵاكان.
هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە هەرێمی كوردستان
23-10-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
