به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان. . . سڵاوتان لێ بێت. .
به خۆشحاڵیه‌وه به تایبه‌ت بانگێشتان ده‌که‌ین، بفه‌رموون بۆ ئاماده‌بوونتان ڕۆژی یەکشەممە ڕیکه‌وتی ٢٧ /١٠/٢٠١٣ کاتژێر ٢ تا ٥ ی ئێوارە، بۆ ئه‌و کۆڕه فراوانه‌ی، دیوه‌خانی کوردی له شاری زڤۆڵه ڕێکیخستووه، بۆ دەستەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و په‌یمانگاکانی (سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و که‌لار).
شایانی باسه ئه‌م گروپه مامۆستایه، که پێکهاتوون له 15 مامۆستای ژن و پیاو، له 05-10-2013 ه‌وه تا 05-11-2013 به هه‌وڵ و کۆششی دوو مامۆستای زانکۆی ئاڕنێم به‌ڕێزان (د. دلێر به‌رزنجی و د. دڵپاک به‌رزنجی)، له کۆردستانه‌وه تا هۆڵه‌نده له زانکۆی درۆنتن بۆ مه‌شق و ڕاهێنان کارئاسانیان بۆ کراوه.
به خۆشحاڵیه‌وه، هه‌موو کوردانی شاری زڤۆڵه و ده‌وروبه‌ری و کوردانی دیکه‌ی هۆڵه‌نده بانگێشتن ده‌که‌ین، ئه‌وی پێی خۆشه به‌شداری ئه‌م دانیشتنه‌مان بکات، به خۆیان و خێزانیانه‌وه به‌خێربێن بانچاومان، تا کۆڕەکە دەوڵەمەند تر بکەن و گفتوگۆی زیاتری تێدا ئه‌نجام بده‌ن، بە سوپاس و پێزانینی زۆرەوە.
ئه‌درێسی کۆڕه‌که. . . بیرۆی تایبه‌تی دیوه‌خانی کوردی له شاری زڤۆڵه:
Adres: Ruusbroekstraat 205- 8022 EE Zwolle
بۆ په‌یوه‌ندی به هه‌ڵسوڕینه‌ری چالاکیه‌که‌وه (به‌ختیار حسێن) ژماره ته‌له‌فۆنی 0617123333 یان به‌هۆی ئه‌م دوو ئیمه‌یڵه‌وه، له ئاماده‌بوونتان ئاگادارمان بکه‌نه‌وه:
ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمان قبوڵ بفه‌رموون. .
بە ناوی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی
دیوه‌خانی کوردی له زڤۆڵه
بەختیار حسین
١٩/١٠/٢٠١٣
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
