رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید (kurdistan without Genocide)، به به‌شداری رێخراوه‌كانی ره‌نگه‌كان بۆ ئازادی و ئه‌تاج بۆ مافه ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به پشتیوانی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه نا حكوومییه‌كان له چوار چێوه‌ی پڕۆژه‌ی هوشیاری سه‌باره‌ت به دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی 5 سمیناری هوشیاری سه‌باره‌ت به دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دات به به‌شداری پسپۆرانی بواری دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی ( (دیالا شحاده، ئه‌مه‌ل نه‌سار، مایه دغیدی) )
له سمیناره‌كه تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر كاروباره قانونیه‌كانی داداگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی (ICC) و بایه‌خی په‌سندنامه‌ی ده‌وڵه‌تی عێڕاق بۆ ئه‌و رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه و ستاتوتی رۆماو چۆنییه‌تی كاركردن و په‌یوه‌ندیكردن به دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه.
داوا له پارێزه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان و نووسه‌رانی بواری پرسی جینۆساید و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین، ئه‌م هه‌له له كیسی خۆیان نه‌ده‌ن.
خشته‌ی سمیناره‌كان:
رێكه‌وتی كۆڕه‌كان شوێنی كۆڕه‌كان
شه‌مه 26 ی ئۆكتۆبه‌ر كاتژمێر ١٠ی به‌یانی هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك (حه‌سیره‌كه-كه‌ركوك)
شه‌مه 26ی ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر ٣ی ئێواره هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی، كه‌لار
یه‌ك شه‌مه 27 ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر ١٠ی به‌یانی هۆڵی مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵه‌بجه
یه‌ك شه‌مه 27 ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر ٣ی ئێواره هۆڵی رێكخراوی CDO، سلێمانی
دووشه‌مه 28 ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمیر ١٠ی به‌یانی هۆڵی یاده‌وه‌ری ئه‌نفال، چه‌مچه‌ماڵ
بۆ زانیاری زیاتر: 009647503714620
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
