
* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
له ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا، هاوشانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌ئاماده‌بونی ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانبه‌ران، ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه د. كه‌ریم عه‌بدول ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌كیدا دوای پیرۆزبایكردن له ئاماده‌بوان به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: ئاڵا كه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و نیشتمانه، بۆ گه‌لی كوردیش پیرۆزییه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه له ڕابردودا له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵا و گه‌یشتن به‌ئاواته‌كانی قورابنی زۆری داوه، بۆیه ئه‌مڕۆ كه ڕۆژی ئاڵای كوردستانه، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌م ئاڵایه‌مان هاوشانی ئاڵای وڵاتانی دنیا له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بشه‌كێته‌وه.
له كۆتایی وته‌كشیدا باسی له گرنگی ئاڵا كرد‌و، ووتی: له ڕێگه‌ی ئاڵاوه ده‌توانین گه‌لانی دنیا به مێژو و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان ئاشنا بكه‌ین، هیواشی خواست هه‌موان به ڕێگه‌ی جیاواز كار بكه‌ین بۆ هێنانه‌دی ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه مێژویه‌كه قوربانی له پێناودا ده‌ده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
