بەڕێزان / جێگرانی سکرتێری گشتی ی ن ک
بەڕێزان / دەستەی کارگێڕو ئەندامانی م. س
بەڕێزان / ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بەڕێزان /ئەنجومەنی ناوەند
بەڕێز مەکتەبی رێکخستن و مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون
سڵاوێکی یەکێتیانەی گەرم،
به‌ڕێزان؛ئێمه وه‌کو لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی چاکسازی‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌وڕێکخستنه‌وه‌ی هه‌موو کادرو ئه‌ندامە دابڕاو‌و وپه‌راوێزخراوه‌کانی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان له‌به‌ریتانیا، دوای چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌شاره‌کانی بێرمه‌نگه‌هام‌ومانچسته‌ر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی کادروئه‌ندامه دابڕاوه‌کان سه‌باره‌ت به قسەکردن لەسەر بارودۆخی یەکێتی‌و هۆکارەکانی پەراوێزخستنمان‌و ئاگادارکردنه‌وه‌ی سەرجەم ئۆرگانه باڵاکانی یه‌کیتی به‌نووسراو ویاداشت نامه له‌سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌کانمان، به‌ڵام زۆربه‌داخه‌وه تەنانەت بە رستەیەکیش وه‌ڵامی نوسراوەکانمان ان نەدراوەته‌وه. . !
ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی، به‌ئه‌رکی خۆمانزانی به‌رامبه‌ر مافه‌کانمان بێ ده‌نگ نه‌بین وده‌ستبه‌رداری خه‌بات وتێکۆشانی رابردوومان نه‌بین، دوای تاوتوێکردن‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پێشنیارمانکرد به‌ریتانیا بکرێته دووکۆمیته که پێشتریش داوامانکردبوو، کە ئه‌مرو ڕه‌زامه‌ندیش هه‌بووه، له‌ئه‌نجامی ئه‌وگیروگرفتانه‌ی ئه‌ولیژنه‌یه‌ی هاته ئه‌وروپا، به‌شی هه‌ره‌زۆری کاردوئه‌ندامه‌کانیان په‌راوێزخست، زۆر داوامانکرد بۆ چاره‌سه‌ر بەڵام وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه. . !
ئێستاش ئێمه بۆده‌ربازبوون له‌وقه‌یرانه له ووڵاتی بەریتانیا، ئه‌م ڕێگایه به‌باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانین، له‌مڕۆ به‌دواوە وه‌ك کۆمیته‌ی دووی ڕێکخستنه‌کانی به‌ریتانیا ده‌ست به‌کار ده‌بین و هیوادارین مەکتەبی رێکخستنی بەڕێز بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دەرەوە بەگشتی‌و بەریتانیا بەتایبەتی و بۆ بەرژەوەندی یەکێتی بەرەسمی رەزامەندی پیشانبدەن.
ئامانجیشمان له‌ته‌شکیلکردنی ئه‌م کۆمیته‌یه ئەم خالانەی خوارەوەیە:
یه‌که‌م : ڕێکخستنه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وئه‌ندام‌و جه‌ماوه‌ره په‌راوێزخراوو دابڕاوه‌ی یەکێتی که‌به‌هۆکاری جیا جیا پەراوێزخراون یان ساردبوونەتەوەو لە شێوازی کاری هەڤاڵانی کۆمیتە نیگەرانن.
دووه‌م:درێژه‌دان به‌کاروچالاکی‌و ئه‌رکی ڕێکخراوه‌ییمان له‌چوار چێوه‌ی به‌رنامه‌وپه‌یڕه‌وی ناوخۆی (ی. ن. ك). .
سێهه‌م: په‌یڕه‌وکردن وگرتنه‌به‌ری میکانیزم وشێواز‌ی تازه‌ی کاری ڕێکخراوەیی بە شێوەیەک له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ده‌ره‌وه‌دا بگونجێت.
چواره‌م:هه‌موولایەکیش ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه له‌هه‌موو شاروشارۆچکه‌کانی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه کۆڕوکۆبوونه‌وه سازده‌ده‌ین‌و خاوه‌نی ماڵپه‌ڕو ئه‌کاونتی فه‌یس بووك ده‌بین بۆ کاروچالاکیه‌کانمان .
به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌وه‌ته‌ی کۆمیته‌که‌مان ڕاگه‌یاندوه، له‌لایه‌ن دڵسۆزانی یه‌کێتی‌یه‌وه سه‌دان ده‌ست خۆشی و پشتیوانیمان بۆ هاتووه‌و ده‌سته ده‌سته هەڤاڵەدابڕاوەکانی یەکێتی په‌یوه‌ندی ده‌که‌نەوەو بە خۆشحاڵیەوە ئەم ئۆرگانە بۆتە جێی ئومێد‌و دڵخۆشی جەماوەری یەکێتی.
داواکارین لەهەڤاڵانی م. س و ئەنجومەنی سەرکردایەتی :
یه‌که‌م : ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیجی(یه‌کێتی وپارتی) له هه‌لومه‌رجێکی مێژوویی و سیاسی دا هاته‌کایه‌وه‌و لە ساتەوەختی خۆیدا خزمەتی زۆری بە یەکڕیزی کورد کرد، بەڵام ئێستا هەم هاوکێشەکەو هەم هەلومەرجەکەش گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بۆیه داواکارین بە شێوەیەک چاوی پێدابخشێندرێته‌وه که‌له‌خزمه‌تی هه‌مووخه‌ڵکی کوردستاندا بێت؛نه‌ك ته‌نها لایه‌نێك لێ سودمه‌ندبێت .
دووه‌م: یه‌کێتی پێداچوونه‌وه‌یه‌کی وورد به سیاسه‌ت وستراتیجی ڕابردووی خۆیدا بکات‌و له‌سه‌ربنه‌مایه‌کی ڕاست ودروست بەرنامەی چاکسازی ڕیشه‌یی دابڕێژێت.
سێهه‌م : یه‌کێك له‌ده‌ستکه‌وته هه‌ره گرنگه‌کانی یه‌کێتی که‌له‌سه‌ره‌تایی دروست بوونیه‌وه خاوه‌نی بووه، ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌و یه‌کێتی‌و زۆنی سەوزی پێ ده‌ناسرێته‌وه که ناکرێت بە هیچ شێوەیەک پاشه‌کشه‌ی لێبکات، ئەمڕۆ هەموو دونیا چاوی بڕیوەتە هەرێمی کوردستان بۆیە نەک تەنیا لە سنووری قەڵەمڕەوی یەکێتیدا بەڵکو دەبێ یەکێتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا پارێزەری مافەکانی مرۆڤ وئازادیه شه‌خسیه‌کانیش بێت‌و دەبێ چاودێری پێشێلکاریەکان بکات‌و لییان وەدەنگ بێت.
چواره‌م: که‌رکوك وناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، ماوه‌یه‌کی زۆره نه‌توانراوه بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، واجبی یه‌کێتی‌یە به میکانیزم‌و شێوازی تازەی خەبات، هه‌موولایه‌نه سیاسیه‌کان ڕازی بکات به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەو ناوچانە بۆ سه‌رخاکی هه‌رێم .
پێنجه‌م : چاوێك به‌ونادادپه‌روه‌ریه بخشێندرێته‌وه که‌له‌ڕێگای حیزبه‌وه ئه‌نجام دراون، مافی ئه‌وکه‌س وتێکۆشه‌رانه بگێڕێته‌وه که‌ئێستا له‌لایه‌ن حیزب وحکومه‌ته‌وه غه‌دریان لێکراوه وهیچ یان بۆنه‌کراوه.
شه‌شه‌م:بۆ زانیاری هه‌موولایه‌ك ئه‌وئۆرگانه تازه‌یه، سه‌ربه‌هیچ گروپ وته‌که‌تولێكی ناوحزب نیه جگه له یه‌کیتی نیشتیمانی کوردستان، ته‌نهاو ته‌نها بۆپاراستنی یه‌کێتی ناو یه‌کێتی وڕێبازه‌که‌ی مام جه‌لال( رێبازی چەپکە گوڵەکە ) تێده‌کۆشین.
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و یه‌کڕیزی و زیاتر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ماڵه گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتی
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆتێکڕای شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان
کۆمیته‌ی 2ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
16/12/2013 مانچسته‌ر/ به‌ریتانیا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
