
لەسەرچاوە مێژووییەکاندا بە دووای سەرەتایەکی نوێ بۆ نەتەوەیەکی دێرین دەگەڕین
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تایبەت بە زەردەشتیانی کوردستان و سیمینارێک سەبارەت بە ئایینی زەردەشتی لە شاری لەندەن.
لەبەردەوامی چالاکیەکانی هۆزی دینی زەردەشتیان کوردستان لە وڵاتی بەریتانیا چەند چالاکی بەڕێوە دەچێت، لەو چووارچێوەیەدا بڕیار وایە؛ لە ڕێکەوتی٢١ی دێسامبری ٢٠١٣ لە شاری لەندەن ڕێوڕەسمی شاڵبەندی (بە زەردەشتی بوون) بۆ ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت.لە بەردەوامی ئەو ڕێو ڕەسمەدا، سیمینارێکی تایبەت بە ئایینی زەردەشتی و جەژنی زایینی کوردی/ شەوی چلە؛ لە لایەن ئاسرەوانی ( پیر) هۆزەی زەردەشتیان کوردستان " ئەنداز حەوێزی" بەڕێوە دەچێت.
هۆزەی ڕاگەیاندنی زەردەشتیان کوردستان داوا لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا دەکات لە چالاکیەکانی هۆزەی زەردەشتیان بەشداری بکەن.
هۆزەی ڕاگەیاندنی زەردەشتیان کوردستان
کات : کاتژمێر14:00 – 17:00 ڕێکەوتی٢١ی دێسامبری ٢٠١٣
ناونیشان:
St.Marys Community Centre, 1, Birkbeck Rd
Postcode: N8 7PF
Underground: Turnpike Lane
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
