ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان (IMCK) بە هاوکاری ڕێکخراوی (STATT) ی نێودەوڵەتی ۆرکشۆپێکی 1 ڕۆژی لە سلێمانی دەکاتەوە لە بارەی ئاقارەکانی کۆچی نایاسایی لەسەر کەسوکاری بەجێماوان و چۆنیەتی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی لەم بارەیەوە.لە خولەکەدا باس لە زۆر لایەنی بابەتەکە دەکرێت لە ڕووی داتا و زانیاری و ڕۆژنامەگەریەوە.خولەکە یەک ڕۆژە لە 22-12-2013( یەکشەممە ) لە سلێمانی وە هەمان خول رۆژی دواتر (دووشەممە)دووبارە دەکرێتەوە تا زیاترین ڕۆژنامەوان سوودمەند بن.
خولەکە کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 4س ئێوارە دەبێت ( نانی نیوەڕۆ لەلایەن ڕێکخەرانی خولەکەوە دابین دەکرێت)
کرێ ی هاتوو چۆ سەرف دەکرێت بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی ناوشاری سلێمانیەوە دێن.
شوێن: بینای ڕێکخراوی میدیای سەربەخۆ لە کوردستان، سلێمانی بەرامبەر هۆلێ ڕۆشنبیری
بۆ ناونووسین و زانیاری زیاتر تکایە لەڕێگەی ئیمەیڵەوە یان مەسجی فەیسبووک پەیوەندی بکەن، بۆ ناو تۆمار کردن تکایە (ناوی سیانی، ژمارە مۆبایل، شوێنی نیشتەجێ، شوێنی کار) بنوسە و ڕۆژەکەش دیاری بکە کامیان گونجاوە بۆت چونکە هەردوو ڕۆزەکە هەمان بابەتە،
ئیمەیڵ:
فەیسبووک: www.facebook.com/IMCKIraq
تێبینی: لە کۆتایی خولەکەدا نامەی بەشداری دەبەخشرێت بە بەشداربوان
ئەو بابەتانەی دوای خولەکە لەسەر ئەم تەوەرە دەنوسرێن دەخرێنە پێش برکێوە و چەند بابەتێک خەڵاتی ماددی وەردەگرن.
--
--
Saman Salar Penjwini
IMCK Advisor
Office: +964 53 330 2069
Mobile: +964 771 0178 468
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
