نامەیەکی سەر ئاوالە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێزدار نێچیروان بارزانی.

بابەت، رونکردنەوە، گلەیی، داواکاری.

هەروەک بەرێزتان ئاگادارن شەپۆلی لە سێدارەدان و قەڵاچۆکردنی لاوانی ئازادیخوازی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان چۆتە قۆناغێکی مەترسیدار و گوماناوییەوە. ئەم کردارەی کۆماری ئیسلامی پەرچەکرداری جۆراوجۆری لێکەوتەوە کە دیارترینیان شێوازی دێموکراتیک و هێمنانە و مەدەنییانەی خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەربرین بوو لە زۆربەی هەرەزۆری وڵاتانی دنیا. هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەختیش شانازی ئەوەی بوو کە ببێتە مینبەری نارەزایەتی بەرامبەر بە ملهووری و سەرکوت و داپلۆسین و لەداردانی ئازادیخوازانی کورد لە رۆژهەڵات. بەڵام بەداخەوە هەروەک هەموومان دەزانین و هەروەک چاوەروانکراو بوو، بە پێجەوانەی خواست و ئیرادەی خۆپێشاندەران، کونسولگەری کۆماری ئیسلامی کەوتە بەر شەپۆلی رق و نەفرەتی پەنگخواردوی ژومارەیەک خەڵکی سڤیل و دڵبریندار. ئەو کردەوەیە چەندە رەوا و گونجاوە یان نا، دەکرێ لە کات و مەجالی دیکەدا شرۆڤە بکرێ. بەڵام بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق! ئێمە کە ناومان لە خوارەوە هاتووە زۆر نیگەران و بەپەرۆشین بەرامبەر بە گرتن و زیندانیکردنی ٨ کەس لە چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی رۆژهەڵات و لەو جێیەوە کە باوەری قووڵمان بەوە هەیە کە ئەو کارە سیمای دێموکراسیخوازی و روخساری گەشی دەسەڵاتی کوردی خەوشدار دەکا، بێوچان و بەوپەری دڵسۆزی و دڵپاکی لە هەوڵی ئازادکردنی ئەو گیراوانەدا بووین کە بە حەق زۆر نارەوا و بەدەر لە یاسا گیراون. بەداخەوە لە کاتێکدا کە هەموومان چاوەروان بوون هەڵوێست و کاردانەوەی پۆزۆتیڤت هەبێ بەرامبەر بەو دیاردە نایاسایی و نائاساییە، بەوپەری سەرسوورمانەوە بەرێزت زمانێکی زۆر زبر و دەستەواژەیەکی زۆر نەشیاو و نەگونجاوت بەرامبەر بەو گیراوە بێ تاوانانە بەکار هێنا کە هەرگیز شیاوی ئێوە نەبوو. بەرێز جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق! ئێوە "تاک"نین و سەرۆکی حکوومەتن، بۆیە هەر ووشە و رستەیەکتان دەبێ زۆر ورد و بیرلێکراوە بێ. کاتێک دەستەواژەی"ئاژاوەگێر" بەکار دێنی زۆر گرینگە بزانی کە بەرێزت خەریکی خەباتی زیاتر لە سێ دەیەی گەلی کورد لە رۆژهەڵات بە ئاژاوەگێری پێناسە دەکەی. ئەوە تاوانێکی گەورەیە و دڵنیاین دەبێ بەرامبەر بە ویژدانی خۆت و بەرامبەر بە گۆری دەیان هەزار شەهید و سەدان هەزار دایک و خوشک و ژن و منداڵی جەرگ سووتاو و هەناسەسارد، بەرامبەر بە خاک و وڵاتێکی داگیرکراو و"ئەنفال"کراو، داوای لێبوردن بکەی. کاک نێچیرڤان دڵنیابە بەو داوای لێبوردنە گەورەتر دبی و سەربەرزتر.

بۆیە پێویستە:

 ١-بە رەسمی و بە ئاشکرا داوای لێبوردن لە گەلەکەت بکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان

 

٢-ئەو ٨ بەندکراوە ئازاد بکەن و داوای لێبوردنیان لێبکەن.

 ٣-وەک حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە شێوەی رەسمی لەسێدارەدانی لاوانی کورد و

پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران مەحکووم بکەن.

 

٤-بۆ دەستەبەرکردن و سەلماندنی "بوون"ی کورد هەموو کارتە ئابووری و سیاسییەکانتان بەکار بێنن.

 

٥-کاک نێچیرڤان! خوێنی شەهیدان و فرمێسکی دایکان بە فیرۆ مەدەن. تکایە بەرگری لە سەرفرازی و

سەربەستی کورد بکەن.

 

١- دوکتور فەرهاد پیربال
٢- دوکتور ئاوات عەلیار
٣- ئارام مودەرسی

 ٤- هەلمەت ئازەرپوور
٥- ئازاد محمەد زادە

٦- پەیمان شوکری
٧- نیما قوربانی

٨- موژدە حەیدەری

٩- سۆران شێرزاد
١٠- هیوا کوردستانی
١١- وریا سالح زادە

١٢- سامان فەقێ نەبی
١٣- سمکۆ عوسمانی
١٤- چیا کوردستان

١٥- سۆران شێرزاد
١٦- ئارەش زەمانی
١٧- جەهانگیر ساغەر نیا
١٨- هیوا پەناهی
١٩- جەعفەر هیندوەش

٢٠- کامران سۆهرابی

٢١- ئازاد مەستانی

٢٢- عەدنان هونەروەر

٢٣- موحسین حوسێن زادە

٢٤- نەوید مێهراوەر

٢٥- موحسین نەستانی

٢٦- مزەفەر ئەحمەدی

٢٧- شەهلا دەباغی

٢٨- حەسەن بێورانی

٢٩- حوسێن رەسولی
٣٠- شیرن قازی
٣١- مەنسوور دەروێشزادە

٣٢- کەمال چاوشینی
٣٣- دلشاد هەورامی
٣٤- تاهیر ئیسماعیل پوور
٣٥- موکریان نەستانی

٣٦- رەها رەحمانی
٣٧- برایم جهانگیری
٣٨- مەجید جیکانلو
٣٩- عەلی ئیلامی

٤٠- ئەسعەد ئەحمەدی

٤١- عەزیز رەسولی

٤٢- وەزیر رەمەزانی

٤٣- ئاسۆ پیرۆتی

٤٤- پرشەنگ مەحمودی

٤٥- ئیقبال شادی

٤٦- چیا عەلیار
٤٧- فیروز وەیسی
 ٤٨- دانا لەنجەبادی

٤٩- رەحیم مێهدیزادە

٥٠- عەلی قادری

٥١- کەمال دەروێسی

٥٢- لەیلا ئەحمەدی

٥٣- خەبات قازی

٥٤- رەحمەت مەولانپوور

٥٥- کاردۆ ئەلیاسی

٥٦- عەلی مورادی

٥٧- سولیمان ئامادە

٥٨- فەرهاد بارانسەر

٥٩- سوفی ئەحمەد

٦٠- سۆسنە رەفیق

٦١- خالە قازی

٦٢- فەرزانە رەزەوی

٦٣- حەسەن مەولان

٦٤- پەروانە ئەحمەدین

٦٥- هەیبەت کامرانی پوور

٦٦- ئاوات سارۆج

٦٧- ئازاد محەمەد

٦٨- شاهۆ ئیبراهیمی
٦٩- رێبوار خدری پوور
٧٠- جەمال قازی

٧١- مەریوان نەستانی

٧٢- ئەحمەد رەبەتی

٧٣- شەیدا شێخە

٧٤- نەهیلە خۆشکەلام

٧٥- بیژەن قوبادی

٧٦- جوامێر مارابی

٧٧- سەلاح ئەحمەد بەیگی

٧٨- محەمەد مەجید زاە. گامێشگۆلی

٧٩- جەمال نەجاری

٨٠- ئەسەد ئەحمەدی

٨١- سیاوەش قادری

٨٢- رەئوف مەرزبان

٨٣- نادر قودرەتی

٨٤- شاخەوان مەحمودیان

٨٥ – روناک موراد رەسولی

٨٦- شاخەوان عەزیزی

٨٧- ئەرسەلان میر موکری

٨٨- شێرکۆ روستەمی

٨٩- جەمال عەبدولازادە

٩٠- مونیرە بابایی

٩١- بێنام نادری

٩٢- ئەمیر سەرچناری

٩٣- شکوفە قوبادی

٩٤- کەژال درەخشانی

٩٥- سامرەند مەحەمەدی

٩٦- فازیل سولتان پەناە

٩٧- سابیر فەتاحی

٩٨- هەژار ئاریانفەر

 ٩٩- گولان عەلی محەمەد

١٠٠- ماندانا حەبیب زادە

١٠١ – ئەمیر سەلەواتی

١٠٢- شاهۆ ئاویەر

١٠٣-هەریر رەسولی

١٠٤- حەسەن کەریم حەسەن

١٠٥- شۆرش سولتانی

١٠٦- ئالان خاس

١٠٧- فیروز مامۆیی

١٠٨- شەهین شەهلایی

١٠٩- بیژەن قوبادی

١١٠- کامران عوسمانپوور

١١١- شۆرش بێهروزی

١١٢- فەرهاد قەرەگۆل

١١٣- کازێوە ئاناماقی

١١٤- ئارام مێهرپەروەر

١١٥- سەیران شەرەفی

١١٦- مەحبوبە حوسێنی

١١٧- کاوە شەریفیان

١١٨- سۆران ئەمینی

١١٩- کوردین بەسامی

١٢٠- مەزدەک فەتحی

١٢١- سەکینە جەوانمەرد

١٢٢- پەخشان مستەفا

١٢٣- هێمن شێخە

١٢٤- دیلان سەعیدی

١٢٥- مورتەزا پەرویزی

١٢٦- شایستە وتمانی

١٢٧- خوسرەو قادری

١٢٨- شێرکۆ حوسێن زادە

١٢٩- مەستورە سولتانی

١٣٠- مهین شوکرولا پوور

١٣١- لەیلا پارەزانی

١٣٢- هێما سۆفی

١٣٣- مورادی ئیدریس مورادی

١٣٤- ئارەش زەکەریایی

١٣٥- ئازاد سەلەواتی

١٣٦- ناسر قادرپوور

١٣٧- ئازاد نارستی

١٣٨- رەحمان سیگارچی

١٣٩- شاهۆ حوسێنی

١٤٠- نەسرین شاکەلی

١٤١- سامان ئەلیاسی

١٤٢- ئەیوب شەهابی راد

١٥٠- محەمەد نسلی

١٥١- رزگار مەحمودی

١٥٢- مەریوان کوردستانی

١٥٣- کەمال ئەورامی

١٥٤- وەفا فەتاحی

١٥٥- پەیمان محەمەد

١٥٦- کەمال موسولچی

١٥٧- عەبدولا وەیسی

١٥٨- کاویان بەهمەن

١٥٩- ئاراز عەبدولا

١٦٠- خەبات قورەیشی

١٦١- سولێمان جافی

١٦٢- عەلی روستەمی

١٦٣- عوسمان سەردەشتی

١٦٤- عەلیرەزا رەحیمی

١٦٥- دانیال رەسولی

١٦٦- جیهان کەریمی

١٦٧- موستەفا فەقێ

١٦٧- ئاگری مەهاباد

١٦٨- کاکەشار ئۆرمار

١٦٩- ئەرسەلان میر موکری

١٧٠ لەیلا محەمەدی

١٧١- هومەن سەعدیە

١٧٢- جەعفەر راوچی

١٧٣- ئەحمەد میرزایی

١٧٤- ئیسماعیل مەعروفی

١٧٥- خەبات جەوانمەرد قازی

١٧٦- سەلاح ئەلاپوور

١٧٧- نەسرین کەریمی

١٧٨- خەبات دانیار

١٧٩- رەئوف کەریمی

١٨٠- نادر دێبۆکری

١٨١- دانیال رەسولی

١٨٢- محەمەد رەشیدی

١٨٣- داوود دەروێشی

١٨٤- نیعمەت مەلا

١٨٥- زاهیر قادر حاجی

١٨٦- کامران قازی

187-جەمشید بەهرامی


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر