به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كوشتنی ڕۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نی كاوه گه‌رمیانی هه‌موومانی هه‌ژانده‌وه، كه شه‌وی 5-12-2013 له كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌وندا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله.
گه‌رمیانی ئه‌نفال ڕوبه‌ڕوی هه‌مان كۆستی سۆرانی كه‌ركوك و سه‌رده‌شتی هه‌ولێر بویه‌وه‌و له شه‌وێكی تۆفاناویدا ئه‌مجاره‌یان جه‌سته‌ی كاوه پڕ بوو له فیشه‌ك و خوێن و نیشتمانیش بوو به ده‌ریایه‌ك لافاوو گریان. .
نه‌فره‌ت له بكوژان و ئه‌و ده‌سته ڕه‌شانه‌ی گه‌نده‌ڵی كه نه‌یانتوانی مه‌ردانه ڕوبه‌ڕوی كاوه گه‌رمیانی ببنه‌وه‌و شه‌ره‌فمه‌ندانه دان به گه‌نده‌ڵییه دزێوه‌كانی خۆیاندا بنێن و بۆ بێده‌نگكردنی حه‌ق فیشه‌كیان كرده خه‌ڵاتی نه‌وه‌ی نوێ. .
زۆر به‌داخه‌وه سیستمی میلیشیایی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان بۆته لانكه‌ی جۆره مشه‌خۆر و سه‌ركرده‌یه‌ك كه باكیان نیه به تاڵانكردنی وڵات و هیچ جۆره ره‌خنه‌و فیكرێكی ئازادیان قبوڵ نیه. دیاره ئه‌گه‌ر سیستمێكی حوكمڕانی و سیاسی ته‌ندروست له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوایه ده‌مێك بوو دادگا ئاڕاسته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رده‌گرت و كاتێك كاوه ڕوبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن ده‌بۆوه لانیكه‌م به‌دواداچونێكی جدی بۆ ئه‌م پرسه ده‌كراو لایه‌نی هه‌ڕه‌شه‌كار سزای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی وه‌رده‌گرت. .
وه‌ك فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌م تاوانه به مه‌ترسی و شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره ده‌زانین چونكه ئه‌مجاره‌یان ڕوخساری بكه‌ره‌كان زۆر نامۆ نیه‌و به‌ده‌نگ و ڕه‌نگی ئاشكرا‌و له ڕۆژی ڕوناكدا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له كاوه گه‌رمیانی كردووه، ئه‌مجاره‌یان كاوه ده‌بێته سومبولی به‌دیهێنانی دادوه‌ری و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ی له پشت كوشتنی كاوه‌وه‌یه سزا نه‌درێت و ڕیسوا نه‌كرێت ئه‌وا سیستمی میلیشیا ئاسای حیزبه‌كانی كوردستان سه‌دان هێنده‌ی تر ڕیسوا ده‌بێت و وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكاری گه‌نج كوژو دژه ئازادی ده‌ناسرێت. .
نه‌مری بۆ رۆحی كاوه‌و سه‌رده‌شت و سۆران و سه‌رجه‌م ئازادیخوازان. .
سه‌رشۆڕی بۆ میلیشاو مرۆڤ كوژه‌كان. .
فیدراسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی /سلێمانی
6-12-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
