مه‌لا به‌ختیار: به‌بێ‌ سه‌لماندنی‌ چاره‌ی‌ خۆنوسینی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد ئاشتی‌ له‌رۆژهه‌ڵاتدا مه‌حاڵه‌

ڕۆژی  (4/12/2013) ده‌یه‌مین كۆنفرانسی‌ (توركیا و كورد‌ و پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ ئیمرالی‌، هه‌لێكی‌ مێژوویی‌) له ‌په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا‌ و له‌برۆكسل- ی‌ پایته‌ختی‌ به‌لجیكا‌و یه‌كێتیی‌ ئه‌ورپا، به‌ئاماده‌بووی‌ چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دار، بیرمه‌ند، به‌ره‌ندی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌‌ و چالاكوانی‌ سیاسی‌، له‌سه‌رانسه‌ری‌ جیهانه‌وه‌، به‌شداریان تێدا كردووه‌،  ده‌ستیپێكرد. 

هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، كه‌ به‌شداربوویه‌كی‌ سه‌ره‌كی‌ كۆنفرانسه‌كه‌ بوو، ئێواره‌ی‌ ڕۆژی (5/12/2013) له‌چوارچێوه‌ی‌ دووه‌مین رۆژی‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا، وتارێكی‌ مێژوویی گرنگی پێشکه‌ش کرد.

له‌و وتاره‌یه‌دا، كه‌ راسته‌خۆ له‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ گه‌لی‌ كوردستان په‌خش کرا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار،  جه‌خت له‌ ئاشتی‌‌و پێكه‌وه‌ ژیانی‌ كورد‌ و تورك ده‌كاته‌وه‌ و داواده‌كات "ئیمرالی‌ له‌باتی‌ زیندان، بكرێته‌ بڵندگۆی‌ گه‌وره‌ی‌ ئاشتی‌ و ئازادی‌ مێژوویی‌"‌و جه‌ختیشی کرده‌وه‌‌، كه‌ "سه‌ده‌ی‌ رابردوو، سه‌لماندی‌ كه‌ به‌بێ‌ سه‌لماندنی‌ چاره‌ی‌ خۆنووسینی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد، ئاشتی‌ له‌رۆژهه‌ڵاتدا مه‌حاڵه‌". 

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی‌ چالاكییه‌كانیدا، له‌ده‌یه‌مین كۆنفرانسی‌ (توركیاو كورد‌و پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ ئیمرالی‌، هه‌لێكی‌ مێژوویی‌)، سه‌عات (8)ی‌ هه‌مان شه‌و و له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌كانیدا، كه‌ناڵی‌ ئاسمانی ڕۆناهی تیڤی‌ دیدارێكی‌ هاوبه‌شی، له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیاردا ساز کرد، كه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌خشده‌کرا و تیایدا، هه‌ڤاڵ لێپرسراوی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌، گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ری‌ رۆژ، په‌یوه‌ست، به‌پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ توركیا‌ و باكوری‌ كوردستان، گۆڕانكارییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌، پرسی‌ كورد‌و ئاشتی‌ ناوچه‌كه‌، دیارده‌و ده‌ركه‌وته‌ تازه‌كان، هاوكێشه‌ نوێیه‌كانی‌ سیاسه‌تی‌ ناوچه‌كه‌و پرسی‌ چاره‌نووسی‌ كورد له‌ناو ئه‌و هاوكێشانه‌دا کرد، فه‌رموون بۆ بینینی ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ له‌م لینکه‌دا:

 

http://www.youtube.com/watch?v=TiV6uZ9u2BM

{youtube}TiV6uZ9u2BM{/youtube}


بابەتی زیاتری نووسەر