نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (كاوه گه‌رمیانی) سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (رایه‌ڵ) و په‌یامنێری رۆژنامه‌ی (ئاوێنه) شه‌وی 5له‌سه 6/12/2013 له شاری كه‌لار له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و تیرۆر كرا.
تیرۆركردنی (كاوه گه‌رمیانی) تیرۆركردنی ئازادی رۆژنامه‌وانی و دیموكراتیه‌ته، ئێمه له (رێكخراوی چاوی ئه‌مڕۆ. . . بۆ چاودێری كاری رۆژنامه‌وانی) زۆر به توندی ئه‌م كاره قێزه‌ونه ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و پێمان وایه ئه‌مه زه‌نگێكی خه‌ته‌رناكه بۆ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه بۆ سه‌ركاری رۆژنامه‌وانی و ئازادی رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان!
داواكارین له ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش له شاری كه‌لار به زووترین كات تاوانباران ده‌ستگیر بكات و رووبه‌رووی یاسایان بكاته‌وه، چونكه داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ناونیشانی (پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان) یان به‌رزكردۆته‌وه و ئه‌وان به‌رپرسیاری یه‌كه‌می پاراستنی گیانی هاوڵاتیانن و ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵگا له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه. هاوكات داوا له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و رووناكبیران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و گشت ئازادیخوازان ده‌كه‌ین، به یه‌ك ده‌نگ و به چالاكی مه‌ده‌نیانه روویه‌رووی ئه‌م كاره دڕندانه‌یه ببنه‌وه و گوشارێكی به‌هێز دروست بكه‌ن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی تیرۆر و به سزاگه‌یاندنی تیرۆریستان.
ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندنی
رێكخراوی (چاوی ئه‌مڕۆ)
هه‌ولێر
06/12/2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
