بۆ به‌ڕێزان:
- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان
- وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری هه‌ولێر
بابه‌ت: داواكاری ئازادكردنی 8 چالاكوانی رۆژهه‌ڵات له زیندانی شاری هه‌ولێر
ئێمه هه‌ردوو گیراوی پێشوو مام هه‌ژار و عه‌لی مه‌حمود كه له به‌رواری 29-1-2011 به تۆمه‌تی په‌لاماردانی قونسوڵییه‌ی ئێران له شاری هه‌ولێر به بێ تاوان و بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له لایه‌ن پۆلیسی شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كراین، لێره‌دا داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین هه‌شت گیراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوه‌كانی (مستەفا شێخە، رامان پیرۆتی، چیا مەلاک، پیشەوا عەلی پوور، عەلی ئیسماعیل نژاد، محەمەد فەرهاد زادە، ئامانجی سەڵەواتی‌و فازڵ محەمەدی. ) ده‌ست به‌جێ ئازاد بكه‌ن، ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به په‌لاماردانی كونسوڵگه‌ری ئێران له شاری هه‌ولێره‌وه نییه، كه له لایه‌ن چه‌ند لاوێكی رۆژهه‌ڵاتی داخ له دڵ له كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامدرا له به‌رامبه‌ر ئیعدام كردنی 3 له باشترین رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به ناوه‌كانی (حه‌بیبوڵا گوڵپه‌ری پور، 25/10/2013 زیندانی ورمێ، ره‌زا ئیسماعیلی، 26/10/2013 زیندانی سه‌ڵماس، شێركۆ مه‌عارفی 4/11/2013 زیندانی سه‌قز) .
ئێوه وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی له به‌رامبه‌ر ئیعدامكردنی چالاكڤانانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بوایا كۆنسوڵی ئێرانیتان له هه‌رێمی كوردستان بانگ بكردایه‌و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمتان بدایه پێیان و هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیتان بكردایه، نه‌ك 8 كه‌س له چالاكوانانی دژ به ئیعدامتان ده‌ستگیر بكردایه كه دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندیشیان به روداوه‌كه‌وه نییه.
ئێمه وێڕای داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م ده‌ستگیركراوانه، داوا ده‌كه‌ین:
1- رێگای دیداریان لێ بكرێته‌وه.
2- رێگا بدرێت پارێزه‌ر بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.
3- به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێن و دۆسیه‌كه‌یان له دادگا به شێوه‌ی ئاسایی خۆی بچێته پێشه‌وه.
له كاتێكدا وه‌ك ئێستا به بێ هۆ له زیندان بهێڵرێنه‌وه، ئه‌وا ئێمه له رۆژانی داهاتوو له به‌رده‌م شوێنی زیندانی كردنیان ده‌ست ده‌ده‌ینه مانگرتن.
عه‌لی مه‌حمود
مام هه‌ژار
هه‌ولێر 19-11-2013
ئه‌و زیندانیه كوردانه‌ی چاوه‌ڕوانی په‌تی سێداره‌ن له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران:
- زانیاری مورادی، زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج
- لوقمان مورادی، زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج
- هوشه‌نگ ره‌زایی، ________
- مه‌نسور ئاروند، زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ
- ره‌زا مه‌لازاده، زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ
- به‌هرۆز ئاڵخانی، زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ
- حه‌بیبوڵا له‌تیفی، زیندانی سنه
- ره‌شید ئاخكه‌ند، زیندانی سه‌قز
- مسته‌فا سه‌لیمی، _______
10. سمكۆ خورشیدی، زیندانی سه‌قز
11. سیراون نژاوی، زیندانی ورمێ
12. ئیبراهیم عیساپور، زیندانی ورمێ
13. رزگار (حه‌بیب) ئه‌فشاری، زیندانی ورمێ
14. سه‌ید سامی حسه‌ینی، زیندانی ورمێ
15. سه‌ید جه‌مال محه‌مه‌دی، ________
16. به‌ختیار مێعماری، زیندانی سنه
17. سامان نه‌سیم، زیندانی مه‌هاباد
18. سابیر موخه‌لید موانه، زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ
19. ئارمان په‌رویزی، زیندانی ره‌شت
20. عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمانی، زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ
21. ئه‌نوه‌ر رۆسته‌می، زیندانی ماكۆ
22. حسه‌ین فروهیده، زیندانی سنه
23. عه‌لی ئه‌فشاری، زیندانی ورمێ
24. عه‌بدوڵا سه‌روه‌ریان، _____
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
