بۆ پارێزه‌ر: سه‌عدوڵا جه‌لیل

بابه‌ت: سوپاسنامه‌

سوپاسی به‌ ڕێزتان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ ئه‌ركی مرۆڤ دۆستانه‌و كوردانه‌ی خۆتان هه‌ڵستان به‌وه‌ی وه‌ك پارێزه‌رێك داكۆكی له‌و 8 زیندانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن له‌ زیندانی شاری هه‌ولێر به‌ شێوه‌ی خۆبه‌خشانه‌، ئه‌مه‌ نه‌ یه‌كه‌م كاری خۆبه‌خشانه‌ی به‌ڕێزتانه‌ له‌و بواره‌و متمانه‌شمان هه‌یه‌ دوا كارتان نابێت.

هه‌ر بژین بۆ مرۆڤایه‌تی

تێبینی: پارێزه‌ر سه‌عدوڵا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای تۆڕه‌كه‌شمانه‌

تۆڕی هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان له‌ پێناو دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی

Kurdish organizations Network coalition for the International Criminal court (KON_CICC)

19-11-2013

07503714620

تۆڕی هاوپەیمانیەتی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ناسراو بە (KONCICC)
https://www.facebook.com/pages/Koncicc/113894382140921

هاوپەیمانیەتی ئەو كەس رێكخراوە كوردستانیانەیە، كار دەكەن لە پێناو بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی، لە 30ی ئازاری 2013 دامەزراوە و لە (86) رێكخراو و ژمارەیەك یاساناس و چالاكوان پێك هاتووەو یەشێكە لە هاوپەیمانیەتی جیهانی بۆ دادگای تاوان نێو دەوڵەتی ناسراو بە CICC و هاوپەیمانی عەرەبی و عێراقی لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.