به‌ناوی خوای گه‌وره
ئێمه له ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له‌مافی مامۆستایان، ورده‌كاری چه‌ندین كه‌موكوڕی و نادادپه‌ره‌وه‌ری له پڕۆژه‌ی (شاری مامۆستایان) ده‌خه‌ینه روو، وه رایده‌گه‌یه‌نین له‌هیچ كام له‌و كه‌موكوڕیانه بێده‌نگ نابین.
وه داواده‌كه‌ین له‌بری بارزگانیكردن به ماف و ئیمتیازاتی مامۆستایانه‌وه بیر له پرۆژه‌یه‌ك بكرێته‌وه كه له ئاست به‌رزی ناوی مامۆستا‌و پێگه گرنگه‌كه‌یدابێت.
* لێره‌وه به چه‌ند خاڵێك كه‌موكوڕی پڕۆژه‌ی (شاری مامۆستایان) ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1/ ئه‌م پرۆژه‌یه به‌شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی راسته‌وخۆ (تنفژ مباشر) له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه دراوه‌ته كۆمپانیای ره‌سه‌ن، كه ئێمه پێمانوایه به‌شێوه‌ی یاسایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاشكرا (مناقێه) بخرایه‌ته به‌رده‌ستی چه‌ندین كۆمپانیا له ئه‌نجامدا به‌بڕێكی زۆر كه‌متر له‌و پڕه پاره‌یه جێبه‌جێ ده‌كرا.
2/ مامۆستایانی سودمه‌ند له‌م پڕۆژه‌یه بێبه‌ش ده‌بن له‌وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانوبه‌ره (سلفه عقار)
3/ به‌به‌راورد به‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونانه‌ی كه هاوشێوه‌ی ئه‌م یه‌كانه‌ن و پێشتر له سنوری سلێمانی دروستكراون، نرخه‌كه‌ی زیاتر له (20000) دۆلار زیاتره (نمونه‌مان لایه) .
4/ پێشه‌كی و قسته‌كه‌ی زۆر نابه‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ موچه‌ی مامۆستا‌و باری ژیان و گوزه‌رانیدا.
5/ مه‌رجی ئه‌ندامێتی و به‌كارهێنانی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به ماف و ئیمتیازی مامۆستایان، بێڕێزیكردنه به ناو و پیشه‌ی مامۆستایان، وه‌ك چۆن پێدانی خاڵ له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما مه‌رجی سه‌ره‌كی سودمه‌ند بونه.
6/ كه‌موكورتی هه‌یه له‌خستنه‌ڕوی جۆری ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له پڕۆژه‌كه‌دا به‌كاردێت. جگه‌له‌وه‌ی نه‌خشه (دیزاین) ی یه‌كه‌كان نه‌خراوه‌ته روو.
7/ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه پێویسته‌كان (ئاو، ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، شه‌قام و شۆسته) حكومه‌ت فه‌رامۆشی كردون و ئه‌ركی تێچونه‌كه‌ی له‌سه‌ر خودی مامۆستایان ده‌بێت.
8/ رووبه‌ری یه‌كه‌كان كه ته‌نها (100م) ه، نابه‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخه‌ی بۆی دیاریكراوه.
له‌كۆتاییدا داوا له مامۆستایان ده‌كه‌ین كه له‌ئاست ئه‌م كه‌موكوڕیانه‌دا بێده‌نگ نه‌بن، ئێمه‌ش له‌ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له‌مافی مامۆستایان، له رێگه‌ی فشار و چالاكی مه‌ده‌نیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌موكوڕی و هه‌ڵانه. .
ده‌سته‌ی داكۆكیردن له مافی مامۆستایان
16/11/2013
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
م. جه‌زا عه‌لی 07701436242
م. دیاری عبدالقادر 07701955154
م. عه‌لی فه‌تاح 07701566999
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
\
