
له كۆنفه‌ڕانسێكدا له برۆكسێل پێته‌ختی بلژیكا، رۆژی پێنجشه‌ممه 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2016، په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپی پێشوازییان كرد له تاریق هاشمی، جێگری سه‌ركۆماری عێراق.
له‌م كۆنفه‌ڕانسه‌دا كه له ژێر درووشمی «بارودۆخی عێراق، دیكتاتۆری، قه‌یرانه‌كان و ده‌ست تێوه‌ردانی رژێمی ئێران» به‌سترا، تاریق هاشمی وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
سه‌ره‌تا ستروان ستیڤێنسۆن، به‌رپرسی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق – ئه‌ورووپا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، تاریق هاشمیی به ئاماده‌بووان ناساند وه‌ك سیاسه‌توانێكی به‌رجه‌سته و دیموكراتی عێراقی و گوتیشی كه هاشمی نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی رژێمی ئێران و كه‌سایه‌تێكی بوێره.
تاریق هاشمی له وتارێكدا بۆ ئاماده‌بووان رۆشنایی خسته سه‌ر ره‌وشی ئێستای عێراق و وتی: ”هاتووم تا راستییه‌كانی عێراقی ئێستاتان بۆ باس بكه‌م.عێراقی ئێستا له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و حیزبه‌كه‌یه‌وه به بارمته گیراوه”.هاشمی وتی: ”له مێژووی عێراقدا حكومه‌تێكی خراپتر له حكومه‌تی ئێستا به‌دی نه‌كراوه له عێراق.نه‌ك هیچ دیموكراتیه‌ت و داد و خزمه‌تگوزاری و ئاشته‌وایی و ئاسایش و رێزگرتن له مافی مرۆڤ نیه به‌ڵكو مالیكی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاینده‌ی عێراق و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه”.
هاشمی وتیشی: ”من ئاماده‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ به‌غدا به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌ورووپا گه‌ره‌نتی بدات له‌سه‌ر دادگاییكردنێك له‌سه‌ر بنه‌مای داد.ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ خۆم و پاسه‌وانه‌كانم هۆی سیاسیی له‌پشته.من دڵنیام خۆم و پاسه‌وانه‌كانم بێتاوانین”.
هاشمی باسی ره‌وشی ئاسایشی عێراقی كرد و به پشت به‌ستن به راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی ئه‌مساڵ 5000 كه‌س كوژراون و ده‌یان هه‌زار كه‌س بریندار هه‌ن.سه‌رۆك وه‌زیران هه‌موو پۆسته سیادییه‌كانی پاوان كردووه و رێگه به كه‌س نادات به‌شداریی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بكات.ئه‌وه له كاتێكدایه كه له سه‌دا بیست و پێنجی بودجه‌ی وڵات ته‌رخان كراوه به ئاسایش”.
تاریق هاشمی باسی بودجه‌ی عێراقی كرد كه له ساڵی 2003وه زیاتر له 630 ملیارد دۆڵاری ئه‌مریكی بووه به‌ڵام له سه‌دا 30ی ئاپۆره‌ی عێراق له ژێر هێڵی نه‌داریدان.
”عێراق به‌ته‌واوی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێراندایه و سه‌ركوتكردنی موجاهیدینی خه‌لق وه‌ك نموونه”.هاشمی وای وت.
وتیشی: ئه‌وه‌ی تا ئێستا كراوه ده‌رهه‌ق به دانیشتووانی ئه‌شڕه‌ف ته‌نها له‌سه‌ر نه‌خشه و پلانی رژێمی ئێران بووه و سیمای وڵاته‌كه‌می شێواندووه.من خۆم به هاوخه‌می ئێش و ئازاره‌كانی موجاهیدین ئه‌زانم و پێویسته ئه‌وان بپارێزرێن.
هاشمی «ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی حكومه‌تی مالیكی و پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتیی و ته‌كنۆكرات و كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی له ژێر سه‌رپه‌رشتیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی»ی به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌مڕۆی عێراق دانا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تیترو له‌وانه: ”لۆرد مه‌گینێس، ئه‌ندامی مه‌جلیسی شیوخی بریتانیا، ئه‌حمه‌د غوزالی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی جه‌زایر، رایمۆند تانته‌ر، ئه‌ندامی پێشووتری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا، ئیڤ بونه، وه‌زیری پێشووی فه‌ڕانسی و...وتاریان پێشكه‌ش كرد و ئاماده‌بوونی تاریق هاشمییان به‌رز نرخاند.
ع.م
------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی:
- بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بۆ هه‌مووان «ئازاد»ه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
