
ئه‌مرۆ شاندێكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتوون له 11 خاوه‌ن كۆمپانیا و بازرگانی بواری هاورده و هه‌نارده به‌شداری له 28 مین پێشانگای بازرگانی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی ئوندونیسیا كرد.
ته‌ها كه‌ریم سه‌رۆكی رێپێدراوی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:"پێشانگاكه‌له شاری جاكارتای پایته‌ختی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن سوسیلۆ بامبانگ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوندۆنیسیا و به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و بازرگانی و گه‌شت و گوزار و ناوخۆی ئه‌و وڵاته كرایه‌وه و تیایدا زیاتر له 1500 كۆمپانیا و خاوه‌ن كارگه‌ی ئوندۆنیسیا به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان نمایش كردبوو".
سه‌رۆكی رێپێدراوی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"له عێراقی فیدراڵه‌وه 64 كه‌س كه 11 یان له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه به هاورێیه‌تی نوێنه‌ری باڵیۆزی ئوندۆنیسیا له عێراق به‌شدارییان كردبوو، واش چاوه‌روان ده‌كرێت زیاتر له 2000 بازرگان و سه‌رمایه‌دار سه‌ردانی پێشانگاكه بكه‌ن و ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
07701927180
07501175353
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
