ئاگاداری هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی لەندەن دەکەینه‌وه کەوا مەڵبەندی ڕۆشنبیری عێڕاقی لە ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٢٠ / ١٠ / ٢٠١٣ لە کاتژمێر1:30 تا 3:30 ی دوای نیوه‌ڕۆ هەڵدەستێت بە سازدانی سیمینارێك بۆ دادوەر ئاسۆ محمد سۆفی دەربارەی چۆنیەتی دادگایی‌کردنی ئەنجامدەرانی تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و بە جینۆساید ناساندنی ئەم تاوانانە لە دادگا.
دادوه‌ر ئاسۆ محمد سۆفی یه‌کێك بوو له دادوه‌ره‌کانی دادگای باڵای عیراق که (علی کیمیاوی) و تاوانباره‌کانی تری دادگایی کرد له‌سه‌ر تاوانی هه‌ڵه‌بجه.هه‌روه‌ها ڕۆڵی کاریگه‌ری بینی له ناساندنی تاوانی هه‌ڵه‌بجه له دادگای عیراقی وه‌ك جینۆساید.
سیمیناره‌که له مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشه‌نبیری عیراقی لەم ناونیشانەی خوارەوە به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
Iraqi Cultural Centre،
Threshold house and Union،
65-69 Shepherds Bush Green
London، W12 8TX
نزیکترین وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر: وێستگه‌ی شه‌فه‌ردبوش ماڕکێت له‌سه‌ر هێڵی هامه‌رسمیپ لاین و وێستگه‌ی شه‌فه‌ردبوش له‌سه‌ر هێڵی سور (سێنتڕاڵ لاین) .
بۆ بینینی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی سیمیناره‌که تکایه له‌سه‌ر یه‌و گرته‌یه بکه که نه‌خشه‌ی شوێنه‌که‌یه:
بۆ زیاتر زانیاری تکایه په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا بکه‌ن له ڕێگای ئه‌م ژماره 02033018340 ته‌له‌فۆنه‌وه:
هاتن بۆ هه‌مووانه
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
له به‌ریتانیا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
